Tepkiler ئه‌مه چه‌ند ساڵێکه ده‌وڵه‌تی تورک پڕوپاگه‌نده‌ی کرانه‌وه به‌ڕوی کوردان‌دا ده‌کات وباسی ئاشتی و دانوساندن وبرایه‌تی وزۆر شتی تری له‌م بابه‌ته بڵاو ده‌کاته‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وان هه‌ر له‌سه‌ر سیاسه‌تی دژ به‌کورد به‌رده‌وامن. ئه‌وان له‌سه‌دساڵی ڕابوردودا چه‌ندین جارسیاسه‌تی جینۆسایدی دژ به گه‌لی کوردیان په‌یڕه‌و کردووه‌و ئه‌وه‌نده‌ی بۆیان کرابێت خاکی کوردستانیان وێران کردووه و تیرۆریزمی ده‌وڵه‌ت به‌شێک بووه له‌په‌یڕه‌وی ڕۆژانه‌یان، که ده‌بو له‌به‌رامبه‌ر هه‌مو ئه‌مانه‌دا داوای لێبوردن له‌گه‌لی کورد بکه‌ن ، که‌چی ئه‌وان دێن هه‌ڤاڵ خه‌جۆ به‌تۆمه‌تی تیرۆریست ده‌ستگیر ده‌که‌ن. ژنه تێکۆشه‌ری کورد هه‌ڤاڵ خه‌جۆ له‌ساڵانی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردووه‌وه له‌پێناو ئازادی کوردوکوردستاندا ڕابه‌رایه‌تی خه‌باتی باکوری کوردستانی کردووه‌و، نه‌ک ته‌نها دژی داگیرکه‌رانی کوردستان ، به‌ڵکو له‌دژی کۆنه‌په‌رستان وله‌پێناوی ماف وئازادی ژنانیشدا له‌به‌رخۆداندا بووه. له‌دوای کوده‌تای 12ی ئه‌یلولی 1980 و کوشتنی به‌کۆمه‌ڵی کوردان ئه‌میش ناچار ده‌بێت وه‌ک چه‌ندین سیاسه‌تمه‌دارانی تری کورد وڵات به‌جێ بهێڵێت. ئه‌م خانمه له‌ناو کوردانی ڕۆژهه‌ڵات وباشورو ڕۆژئاوادا هێنده خۆشه‌ویست بووه که نازناوی هه‌ڤاڵیان پێ به‌خشیوه. له ڕێکه‌وتی 7ی گوڵانی ئه‌مساڵدا و به‌ئاگاداری چه‌ندکه‌سێکی که‌م هه‌ڤاڵ خه‌جۆ که‌ڕه‌گه‌زنامه‌ی نه‌مساوی وه‌رگرتبو سه‌فه‌ری ئه‌نقه‌ره ده‌کات وهه‌ربه‌گه‌یشتنی یه‌کسه‌ر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له‌ڕێکخراوی ئیرهابیدا ده‌ستگیر ده‌کرێت و له‌م ڕێگه‌یه‌وه جارێکی تر ده‌وڵه‌تی تورک هه‌وڵی چاوترساندنی خه‌ڵکی کور ده‌دات و به گرتنی سیمبۆله‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ، ده‌سه‌ڵاتی خۆیمان پیشان ده‌دات. هه‌ڤاڵ خه‌جۆ هه‌مو ژیانی خۆی بۆ دۆزی کورد‌و کوردستا ن ته‌رخان کردووه، هه‌ر بۆیه ده‌وڵه‌تی تورک مه‌به‌ستێتی ئه‌م ناڕه‌وایه‌تییه‌ی له به‌رامبه‌ردا بکات. ده‌وڵه‌تێک که چه‌ندین ساڵه جینۆسایدی فیزیکی وکلتوری ومێژویی به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌دات که‌له‌سه‌ر خاکی خۆی خه‌بات له‌پێناو مانه‌وه‌و ئازادی خۆیدا ده کات ، که‌چیئه‌م ده‌وڵه‌ته دێ وتاوانی تیرۆریستی خۆی ده‌هاوێته سه‌ر ملی کورده‌وه‌وسه‌د مخابن هه‌ندێ له‌ئێمه‌ی کوردانیش به‌تایبه‌تی له‌م دواییه‌دا، ئاو له‌ئاشی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ده‌نێن، ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن جه‌للادو قوربانییه‌کان جێگۆڕکێ پێبکه‌ن .خه‌دیجه یه‌شار هه‌میشه بیروڕاکانی خۆی به‌ئاشکراو بێ پێچ وپه‌نا ده‌نوسی وله‌سه‌ر ڕوداوه‌کانی کوردستانیش هه‌میشه هه‌ڵوێستیێکی ئاشکرای هه‌بووه‌و شه‌ڕی چه‌کداری کلاسیکی هه‌ر له‌ساڵانی هه‌شتاکانه‌وه به‌ساردی ته‌ماشاکردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ که‌سایه‌تییه‌کی وه‌ک هه‌ڤاڵ خه‌جۆ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه وه‌ک تیرۆریست بناسرێت، ئه‌واله‌داهاتودا هه‌مو ئه‌ومناڵانه‌ی که هێشتا له‌دایکیش نه‌بون ،ده‌کرێنه تیرۆریست. هه‌ڤاڵ خه‌جۆ ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئازاد بکرێت- کوردان نابێ له ئاست ئه‌م ده‌ستگیرکردنه‌دا بێده‌نگ بن- ئاسۆ زاگرۆسی 6Gefällt mir · · Beitrag nicht mehr folgen · Hervorheben · Teilen Sherko Mariff, Fikret Yashar Geveri, Khabat Marif und 8 anderen gefällt das. Aso Zagrosi Kurdên delal heke vê lînkê ji bo Kurdên Başûr û Rojava rêkin gellek kêfxweş dibim. Değerli arkadaşlar eğer bu linki Güney ve Doğu Kürdistan Kürdlerine yönlendirirseniz sevinim. Sipas vor 14 Stunden · Bearbeitet · Gefällt mir · 4 Mrov Dost ئازادى يو ئه‌خوازين...Übersetzung anzeigen vor 13 Stunden · Gefällt mir · 1 Aso Zagrosi http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=19674&LinkID=4 هەڤاڵ خەجۆ دەستگیرکرا www.sbeiy.com خەدیجە یەشار ناسراو بە (هەڤاڵ خەجۆ) ژنە سیاسەتمەداری کورد، دوێنێ لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە لە فڕۆکەخانەی ئەنقەرە vor 2 Stunden · Gefällt mir · 1 · Vorschau entfernen Aso Zagrosi http://www.hawlati.co/هەڤاڵ-خەجۆ-راوێژكاری-پێشوی-تاڵەبانی/ hawlati — “هەڤاڵ خەجۆ” راوێژكاری پێشوی تاڵەبانی لەتوركیا دەستگیركرا www.hawlati.co هاوڵاتی پۆلیسی توركیا رۆژی چوارشەممە، خەدیجە یاشار، راوێژكاری پێشووی جەلال تا...Mehr anzeigen vor 32 Minuten · Gefällt mir · Vorschau entfernen Aso Zagrosi http://www.awene.com/article/2013/05/09/21709 هەڤاڵ خەجۆ ده‌ستگیركرا www.awene.com پاش دوركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر لە 30 ساڵ لەتورکیاو گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته، ژنە...Mehr anzeigen Reply
Tepkiler