Skip to main content

نەناسراو (not verified)

Sat, 09/26/2009 - 08:38

نه‌متوانی له‌ جێژوانی فرمێسک و هه‌نیسکه‌کانت دا په‌نجه‌یه‌ک گه‌زیزه‌ بکه‌م به‌‌ دیاری ده‌ستم کورته‌ بمبووره‌ با بمێنێ هه‌ر کات چه‌ند وشه‌ی له‌ دایک نه‌بوو له‌ ساماڵێک دا تووشم هاتن جوابی هه‌موو دڵه‌ڕاوکییه‌کانت هه‌ر به‌ که‌رامه‌تی شێعرێک ده‌ده‌مه‌وه‌ خۆت ده‌زانی له‌و ساته‌وه‌ به‌ بۆسه‌ی تاریکپه‌رستانی کۆڵان مه‌یلی چه‌پکه‌ گه‌نم و خه‌نده‌کانت ناوه‌ په‌نجه‌کانی منیش خامه‌ ناگرن. ده‌زانی له‌و ساته‌وه‌ تووشی فه‌رامۆشی بووم و هیچ ناو و نیشانێک له‌ کۆتر و کۆرپه‌ و کاکۆڵت له‌ یادم دا نه‌ماوه‌؟! هیچ گرینگ نییه‌ ئه‌گه‌ر زریان نه‌یتوانی حورمه‌تی ساباته‌که‌مان ڕابگرێ و کزه‌بایه‌کی سارد له‌م دووڕێیانی مه‌رگ و یاده‌ دا بۆ چرکه‌یه‌ک به‌رۆکی ڕیبه‌ندانی لێ گرتین. ده‌ پێم بڵێ بۆ؟! هه‌رێمی ماچه‌کانمان هێنده‌ ناسکه‌ شه‌وپه‌رستان تاقه‌تی دیتنی خۆریان نییه‌ یان که‌روێشکه‌ی گه‌نم و باڵ لێدانی کۆتر نیسێیان لێ ده‌کا؟ ئه‌گه‌ر وایه‌ ·

Plain text

CAPTCHA This question is for testing whether or not you are a human visitor and to prevent automated spam submissions.