Skip to main content
Submitted by Anonymous (not verified) on 19 August 2008

[size=x-large][b]KURD LE BEXDA HÎÇ DOSTEKÎ NIYE![/b][/size]

[size=x-large][b]!كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه[/b][/size]

[img]http://www.sbeiy.com/img/Inter_Report/sozan-22222mhamad8-17-2008.jpg[/i…]

Sunday, August 17, 2008

[size=large]
له‌ 22ی‌ ته‌مموزی‌ ئه‌مساڵدا یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق په‌سه‌ندكرا، ده‌قی‌ مادده‌ی‌ 24ی‌ ئه‌و یاسایه‌ تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، كه‌ بووه‌ مایه‌ی‌ ناڕه‌زایی‌ كورد له‌ به‌غدا، سه‌باره‌ت به‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌و یاسایه‌ و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و هاوپه‌یمانێتییه‌كانی‌ كورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ عێراق و دوا گۆڕانكارییه‌كان له‌ به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق و رۆڵی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌و یاسایه‌دا، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ئه‌م پرسیارانه‌ و چه‌ند پرسیارێكی‌ تر سبه‌ی‌ ئه‌م دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ سۆزان محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌سه‌ر لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی سازداوه‌.

دیمانه‌: سبه‌ی‌

سبه‌ی‌: له‌كاتی‌ داڕشتنی‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكانی‌ عێراقدا نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ لیژنه‌ی‌ داڕشتنی پڕۆژه‌ یاساكه‌دا چ رۆڵكیان هه‌بووه‌؟
سۆزان محه‌مه‌: ئێمه‌ وه‌ك كورد دوو نوێنه‌رمان له‌و لیژنه‌یه‌دا هه‌بووه‌، ئه‌وان له‌ ره‌شنوسه‌كه‌دا دوو پێشنیاریان دانابوو كه‌ ئێمه‌ یه‌كێكیان په‌سه‌ندبكه‌ین و یه‌كێكیان مادده‌ی‌ 24 بوو، ئه‌وه‌ی‌ تریش به‌دیلێك بێت بۆ مادده‌ی‌ 24، دواجار ئێمه‌ رێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی‌ تردا هه‌بوو، دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی پێی‌ وتین ئه‌و مادده‌یه‌ی‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ داواكانی‌ ئێمه‌یه‌ و ده‌قی‌ مادده‌ی‌ 24ه‌ و ده‌چینه‌ سه‌ر به‌دیله‌كه‌ی‌ كه‌ خواستی‌ ئێمه‌ بوو، تا شه‌وه‌كه‌شی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ لیسته‌كان به‌رده‌وام بوو، ئێمه‌ پشتمان به‌ هاوپه‌یمانمانه‌كانمان به‌ستبوو، به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌كمان هه‌بوو كه‌ بڕوامان زۆر به‌ هاوپه‌یمانه‌كانمان بوو، به‌تایبه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ لیسته‌كه‌مان كه‌ وتی‌: ده‌چینه‌ ناو ده‌نگدانه‌وه‌ ده‌نگدانه‌كه‌ ده‌به‌ینه‌وه‌، چونكه‌ هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌گه‌ڵماندان، به‌ڵام كاتێك كه‌ سه‌رۆكی‌ پارله‌مان مه‌وقیفی‌ خۆی‌ گۆڕی‌ و بڕیاریدا ده‌نگدان به‌نهێنی‌ بێت، ده‌نگدانمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌نگدانه‌كه‌ به‌نهێنی‌ بێت یان ئاشكرا ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ده‌نگیان بۆ ده‌نگدانی‌ نهێنیدا رێژه‌یان زیاتر بوو، ئالێره‌دا موئامه‌ره‌كه‌ ئاشكرا بوو، ده‌ركه‌وت كه‌ ئێمه‌ هیچ دۆستێكمان نییه‌ و هۆڵه‌كه‌مان جێهێشت.
كوتله‌ په‌رله‌مانییه‌كانی‌ تر شه‌و له‌ ماڵی‌ مه‌شهه‌دانی‌ كۆببوونه‌وه‌ و رێكه‌وتبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و یاسایه‌ په‌سه‌ند بكه‌ن، هه‌ر شه‌و سندوقی‌ ده‌نگدانی‌ نهێنیان ئاماده‌كردبوو، هه‌ر كه‌ ئێمه‌ چووینه‌ ده‌ره‌وه‌ سندوقه‌كانیان به‌به‌رچاومانه‌وه‌ برده‌ هۆڵه‌كه‌، دیاربوو ئه‌مه‌ پێشوه‌خت پلانی‌ بۆ دانرابوو.

سبه‌ی‌: پێشتر و له‌كاتی‌ نوسینه‌وه‌ی‌ ده‌ستوری‌ عێراقدا ته‌وافوق هه‌بوو، مه‌تبه‌خێكیش هه‌بوو كه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان تیایدا رێكده‌كه‌وتن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ گرنگ و ناكۆكه‌كان، ئێستا ئه‌و مه‌تبه‌خه‌ ماوه‌؟
سۆزان محه‌مه‌د: ئێستاش ئه‌و مه‌تبه‌خه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئێستا زۆر پشتی‌ پێده‌به‌سترێت ته‌وافوقه‌، چونكه‌ حكومه‌ت له‌سه‌ر ته‌وافوق دروست بووه‌، به‌ڵام ته‌وافوق ئێستا هیچ سودێكی‌ نییه‌، بۆ نموونه‌ش له‌ 22ی‌ ته‌مموزه‌وه‌ تا ئێستا له‌گه‌ڵ كوتله‌ سیاسییه‌كاندا نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ هیچ رێكه‌وتنێك.

سبه‌ی‌: دوای‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌ ئێوه‌ عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم رایگه‌یاند كه‌ كوتله‌كه‌ی‌ پشتیوانی‌ كورد ده‌كات له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا به‌پێی‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێواندایه‌، حیزبی‌ ئیسلامیش هه‌ڵوێستێكی‌ هاوشێوه‌ی‌ نیشاندا، ئایا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ هه‌ڵوێستی‌ په‌رله‌مانتاره‌كانیشه‌؟
سۆزان محه‌مه‌د: نه‌خێر هه‌ڵوێستی‌ په‌رله‌مانتاره‌كانیان جیاوازه‌، ده‌نگدان بۆ مادده‌ی‌ 24 نموونه‌یه‌كی‌ روونه‌، حیزبی‌ ئیسلامی‌ له‌ هه‌موویان هه‌ڵوێستی‌ باشتر بوو، چونكه‌ پێش ده‌نگدانه‌كه‌ هاتن بۆ لامان و وتیان به‌ته‌مای‌ ده‌نگی‌ ئێمه‌ نه‌بن و شه‌قامی‌ خۆمان لێمان هه‌ڵده‌ستێت ئه‌گه‌ر ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ نه‌ده‌ین، به‌ڵام ئیتلاف تا دوا ساتیش ته‌ئكیدیان له‌ هه‌ڵوێستی‌ خۆیان ده‌كرده‌وه‌، خالید عه‌تییه‌ هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌ندامه‌كانی‌ تر له‌ ژووره‌وه‌ دانیشتوون، جه‌لاله‌دین سه‌غیر له‌گه‌ڵ ئێمه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌یه‌ و ئه‌ندامه‌كانیان له‌ژووره‌وه‌ بوون، به‌ڵام ئێمه‌ وانین، كاتێك دكتۆر فوئاد بڵێت له‌گه‌ڵ فڵان لایه‌ن رێكه‌وتنمان هه‌یه‌ هه‌موومان به‌قسه‌ی‌ ده‌كه‌ین و پێچه‌وانه‌ی‌ قسه‌كه‌ی‌ ئه‌و ناكه‌ین، ئیتلاف پارچه‌چه‌ بووه‌ و هه‌ركه‌سه‌و رۆڵی‌ خۆی‌ به‌ته‌نیا ده‌بینێت.

سبه‌ی‌: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ یاساكه‌ په‌سه‌ندكرا ئێوه‌ وتتان ئه‌مه‌ موئامه‌ره‌یه‌ دژی‌ كورد، به‌ڵام پێتوانییه‌ ئه‌مه‌ ته‌مسیلكردنی‌ دیموكراسییه‌، په‌رله‌مانتار خاوه‌ن ره‌ئی‌ خۆیه‌تی‌ و مه‌رج نییه‌ له‌گه‌ڵ لیسته‌كه‌ی‌ خۆیدا هاوڕابێت، ئه‌وه‌ له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌ دیموكراسییه‌كانیشدا به‌ روونی‌ ده‌بینرێت په‌رله‌مانتار رای‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌؟
سۆزان محه‌مه‌د: عێراق هێشتا نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ ئاستی‌ ئه‌و وڵاته‌ پێشكه‌وتوانه‌، عێراق له‌سه‌ر ته‌وافوق بنیاتنراوه‌، ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌وافوق بڕۆین، ئێمه‌ دیموكراتییه‌كه‌مان له‌وه‌دایه‌ كه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ وه‌ك گه‌نده‌ڵی‌ وه‌زیرێك، كوتله‌یه‌ك دژی‌ كوتله‌یه‌كی‌ تر ناوه‌ستێت بڵێت ئه‌م وه‌زیره‌ هی‌ منه‌، په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ مه‌سه‌له‌ سیاسییه‌ گرنگه‌كاندا ته‌وافوقی‌ تێدایه‌، به‌ڵێ‌ ده‌ڵێین موئامه‌ره‌یه‌، چونكه‌ له‌ماڵی‌ مه‌شهه‌دانی‌ ئه‌وان رێكه‌وتوون تا 1ی‌ شه‌و كۆبوونه‌وه‌یان كردووه‌ و به‌ ئێمه‌یان ده‌وت له‌گه‌ڵتانداین و له‌ژێره‌وه‌ بڕیارێكی‌ تریان دابوو، تا ئه‌م ساته‌ش ده‌ڵێم موئامه‌ره‌یه‌.
سبه‌ی‌: داواتان له‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نه‌كردووه‌ كه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ی‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی‌ به‌كاری‌ بهێنێت وه‌ك فشارێك بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكانی‌ كورد؟
سۆزان محه‌مه‌د: ئێمه‌ زۆرجار داوامانكردووه‌، به‌ دكتۆر فوئادیشمان وتووه‌، ئێمه‌ وه‌ك په‌رله‌مناتار له‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی وه‌ك كه‌سی‌ لیبڕاڵ كارناكه‌ین، هه‌موومان پێكه‌وه‌ بڕیارێك ده‌ده‌ین یان داوایه‌ك ده‌كه‌ین، من وه‌ك پارله‌مانتارێك هه‌ندێك شت هه‌یه‌ به‌دڵم نییه‌ و نامه‌وێت ده‌نگی‌ پێ‌ بده‌م، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڕیاری لیسته‌كه‌مدام، بۆ نموونه‌ پێشنیاره‌كانی‌ دی‌ مستۆرا كه‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ قبوڵی‌ كردووه‌ هه‌ندێك ته‌نازولی‌ بۆ كورد تێدایه‌، وه‌ك شه‌خس له‌گه‌ڵیدا نیم، به‌ڵام لیسته‌كه‌م په‌سه‌ندیكردووه‌ و منیش له‌گه‌ڵیدام، سه‌باره‌ت به‌ به‌كارنه‌هێنانی‌ چه‌كه‌كانی‌ ده‌ستی‌ كوردیش هه‌مان شته‌.
پاشان سه‌باره‌ت به‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش ئه‌و شێوازه‌ی‌ ئێمه‌ گرتمانه‌به‌ر یاسایی‌ بوو، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ روویدا ئێمه‌ش پێی‌ سه‌رسام بووین كه‌ له‌ ناوه‌ڕستی‌ یاساكه‌دا هه‌ستی‌ پێكرا كه‌ موئامه‌ره‌یه‌كی‌ زۆر گه‌وره‌ هه‌یه‌ و دژی‌ كورده‌، ئێمه‌ هه‌موو كات ئاماده‌ی‌ ئه‌وه‌ بووین كه‌ به‌ سه‌روو خۆمان بڵێن بكشێنه‌وه‌ و ئێمه‌ش له‌ پارله‌مان بكشێینه‌وه‌، منیش له‌گه‌ڵتام زۆر وه‌ره‌قه‌ هه‌یه‌ به‌كاری‌ بهێنین، به‌ڵام بۆ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد به‌كاری‌ ناهێنێت، نازانم!.

سبه‌ی‌: تۆ باسی‌ ته‌نازول ده‌كه‌یت، بۆ ته‌نازول ده‌كه‌ن؟
سۆزان محه‌مه‌د: منیش له‌گه‌ڵ ته‌نازول نیم، به‌ڵام بارودۆخی‌ كورد ئێستا وایه‌ هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی‌ دراوسێ‌ (ئێران، توركیا، سوریا) چنگیان له‌ مادده‌ی‌ 24دایه‌ و ده‌ستێوه‌ردان ده‌كه‌ن، بۆیه‌ ده‌بێت كورد نه‌رمییه‌ك بنوێنێت.

سبه‌ی‌: وه‌ك پارله‌مانتارێكی‌ ئافره‌ت هه‌ڵوێستت له‌سه‌ر یاسایی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكان ته‌نها مه‌سه‌له‌ی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ بوو؟
سۆزان محه‌مه‌د: من زیاتر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه‌ هه‌ڵوێستم وه‌رگرتووه‌.

سبه‌ی‌: به‌ڵام كۆمه‌ڵێك پارله‌مانتاری‌ تر پێیان وایه‌ له‌و یاسایه‌دا ره‌چاوی‌ مافی‌ ئافره‌تیش نه‌كراوه‌، تۆ له‌گه‌ڵیاندایت؟
سۆزان محه‌مه‌د: به‌ڵێ‌ من له‌گه‌ڵیاندام و به‌یاننامه‌یه‌كمان ده‌ركرد و ئێستا یه‌كێك له‌و گۆڕانكاریانه‌ی‌ له‌ یاساكه‌دا كاری‌ بۆ ده‌كه‌ین ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌، به‌جیا له‌ مادده‌ی‌ 24.

سبه‌ی‌: له‌ سه‌روبه‌ندی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ یاساكه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ پارله‌مانتار له‌ ئێوه‌ رایانگه‌یاند كه‌ ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی‌ كورد به‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كانی‌ خۆیدا بچێته‌وه‌، تاچه‌ند كار له‌سه‌ر ئه‌مه‌ كراوه‌؟
سۆزان محه‌مه‌د: له‌دوای‌ په‌سه‌ندكردنی‌ یاساكه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد كه‌وته‌ خۆی‌ و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند كه‌سێكی‌ تر هاتنه‌ به‌غدا، لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هه‌ستیانكرد كه‌ كورد خه‌ریكه‌ به‌خۆیدا ده‌چێته‌وه‌ و جدییه‌ له‌ مه‌سه‌له‌كه‌دا، جارێكی‌ تر خۆیان له‌ كورد نزیك كرده‌وه‌ و سوربوونی‌ خۆیان له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌كانی‌ نێوانیان دوپاتكرده‌وه‌، بۆ نموونه‌ رۆژێك دوای‌ ئه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد به‌ ئێمه‌یان وت كه‌ عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم پێی‌ وتوون له‌ هه‌ڵوێسه‌كه‌یان په‌شیمانن و پشتیوانی‌ كورد ده‌كه‌ن، به‌ڵام حیزبی‌ ئیسلامی‌ تائێستاش وه‌ك خۆی‌ ماوه‌ته‌وه‌ و هه‌ڵوێستیان پێچه‌وانه‌ی‌ ئێمه‌یه‌، له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی‌ تری‌ ناو ئیئتلافیش تائێستا دانیشتنه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ و نه‌ك ته‌نها مه‌سه‌له‌ مادده‌ی‌ 24 بێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی‌ كه‌ له‌نێواندایه‌ گفتوگۆ ده‌كرێت و ئه‌وانیش نزیك بوونه‌ته‌وه‌.

سبه‌ی‌: رایه‌ك هه‌یه‌ كه‌ پێی‌ وایه‌ كات نه‌ماوه‌ بۆ به‌كارهێنانی‌ هه‌ندێك چه‌ك له‌لایه‌ن كورده‌وه‌، وه‌ك كشانه‌وه‌ له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مالیكی‌ و ده‌وترێت ئه‌وه‌ له‌ ئێستادا كاریگه‌رییه‌كی‌ ئه‌وتۆی‌ نابێت. هه‌ڵوێستت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ چییه‌؟
سۆزان محه‌مه‌د: ئێستاش كورد ده‌توانێت ئه‌و چه‌كانه‌ به‌كاربهێنێت، كات ماوه‌ و كاریگه‌ری‌ خۆی‌ هه‌یه‌، حكومه‌تی‌ عێراق به‌ ته‌وافوق پێكهێنراوه‌، كوردیش نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مه‌ له‌ عێراقدا، هه‌ركاتێك له‌ حكومه‌ت بكشێیته‌وه‌ حكومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، مالیكیش ئه‌وه‌ ده‌زانێت و كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ روونه‌دات، ئه‌مجاره‌ش له‌ په‌رله‌مان كه‌ په‌نایان بۆ ئێمه‌ هێناوه‌ته‌وه‌ داوایان لێكردین له‌گه‌ڵیان بمێننه‌وه‌ تا حكومه‌ت هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه‌.

سبه‌ی‌: ئێوه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ كورد ده‌كه‌ن له‌ به‌غدا، چ هه‌ڵوێستێكتان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر مادده‌ی‌ 140 كه‌ به‌پێی‌ ده‌ستور ده‌بوو تا كۆتایی-2007 جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام دوای‌ 6 مانگ درێژكردنه‌وه‌ش جێبه‌جێنه‌كرا، هاوكات شه‌قامی‌ كوردی‌ 140ی‌ له‌سه‌رجه‌م مه‌سه‌له‌كانی‌ تری‌ په‌یوه‌ست به‌ كورده‌وه‌ لاگرنگتره‌؟
سۆزان محه‌مه‌د: مادده‌ی‌ 140 له‌ ده‌ستوردایه‌، مه‌گه‌ر ده‌ستور هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ ئه‌وكاته‌ مادده‌ی‌ 140 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ كاری‌ ترمان كردووه‌ و یاسای‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ پارێزگاكان ئێمه‌ كردومانه‌، ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك پێی‌ هه‌ڵسا ئێمه‌ به‌ یاسا چه‌سپاندومانه‌، كورد هۆكاربوو بۆ په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌و یاسایه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌دیلێكی مادده‌ی‌ 140 له‌ هه‌رحاڵه‌تێكدا كاری‌ پێ ده‌كرێت.

سبه‌ی‌: به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك دوای‌ ساڵ و نیوێك له‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌و یاسایه‌ش به‌ ته‌واوی‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ خۆی‌ به‌كارنه‌هێناوه‌؟
سۆزان محه‌مه‌د: ئاخر پێشبینی‌ ئه‌وه‌ نه‌ده‌كرا كه‌ عه‌ره‌ب ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ به‌رامبه‌ر به‌ كورد بنوێنێت، تا په‌سه‌ندكردنی‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكان.

سبه‌ی‌: تائێستا ئه‌و ناوچانه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ به‌ "ناوچه‌ی‌ كێشه‌دار" ناوبراون له‌ ده‌ستوری‌ عێراقیدا په‌یوه‌ندیان به‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندییه‌وه‌ هه‌یه‌، ئێوه‌ چ پڕۆژه‌یه‌كتان هه‌بووه‌ بۆ زه‌مینه‌ خۆشكردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ چۆن كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م به‌شداره‌ له‌ حكومه‌تی‌ به‌غدا، پڕۆژه‌یه‌كتان هه‌بوایه‌ بۆ توركمانیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی‌ دووه‌م له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟
سۆزان محه‌مه‌د: ئه‌وه‌ ده‌بوو په‌رله‌مانی‌ كوردستان بیكردایه‌.

سبه‌ی‌: په‌یوه‌ندی‌ و هاوكاریتان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی‌ كوردستان چۆنه‌؟
سۆزان محه‌مه‌د: زۆر لاوازه‌ و خراپه‌، له‌ ئاستی‌ پێویستدا نییه‌.

سبه‌ی‌: هۆكار چییه‌؟
سۆزان محه‌مه‌د: منیش نازانم هۆكار چییه‌، به‌ڵام دوورین له‌ یه‌كتره‌وه‌ و هه‌ماهه‌نگی‌ ئه‌وتۆ له‌نێوانماندا نییه‌.

سبه‌ی‌: ئێوه‌ سه‌باره‌ت به‌ مادده‌ی‌ 24 مه‌شهه‌دانیتان تاوانباركرد، پێشتریش مه‌شهه‌دانیتان به‌ هاوپه‌یمانی‌ خۆتان ناوده‌برد، ئێستا راتان چۆنه‌ له‌سه‌ری‌؟
سۆزان محه‌مه‌د: مه‌شهه‌دانی‌ زۆرجار دانیشتنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ تێكداوه‌، ئه‌گه‌ر یاسایه‌كی‌ به‌دڵ نه‌بووبێت نه‌یهێشتووه‌ بڕوات، بۆ مادده‌ی‌ 24یش كارێكی‌ نایاسایی‌ كرد كه‌ ده‌نگدانی‌ نهێنی‌ بوو، هه‌وڵیش دراوه‌ بۆ لابردنی‌ مه‌شهه‌دانی‌، به‌ڵام ته‌وافوقی‌ سیاسی‌ رێگه‌ به‌وه‌ نادات، هه‌ركه‌سێكیش له‌ سوننه‌ی‌ عه‌ره‌ب بێته‌ سه‌رۆكی‌ پارله‌مان له‌ مه‌شهه‌دانی‌ باشتر نابێت، مه‌شهه‌دانی‌ باشترینیانه‌.

سبه‌ی‌: ئێستا گرژی‌ و ئاڵۆزییه‌ك له‌ ناوچه‌ی‌ خانه‌قین و ناحییه‌كانی‌ له‌ ئارادایه‌، فشارێك له‌سه‌ر كورده‌ كه‌ ده‌ستبه‌رداری‌ هه‌ندێك له‌و ناوچانه‌ بێت، ئه‌گه‌ری‌ گۆڕینی‌ پێكهاته‌ی‌ ئیداری‌ ناوچه‌كه‌ش باس ده‌كرێت، ئێوه‌ وه‌ك نوێنه‌رانی‌ كورد چیتان كردووه‌ بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌؟
سۆزان محه‌مه‌د: تائێستا قسه‌مان له‌باره‌وه‌ نه‌كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌ستێوه‌ردانێكه‌، وا خه‌ریكه‌ سوپای‌ عێراقی‌ به‌ره‌و هه‌رێمی‌ كوردستان دێت، له‌وناوچانه‌ ئاڵای‌ كوردستانیش داده‌گیرێت، من سه‌رسامم به‌وه‌، ده‌بێت سه‌رانی‌ كورد له‌گه‌ڵ لایه‌نی‌ به‌رامبه‌ر گفتوگۆ بكه‌ن و سنورێك بۆ ئه‌وه‌ دابنرێت، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری‌ زۆر مه‌ترسیدار سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ئارادایه‌.

سبه‌ی‌: تۆ وه‌ك په‌رله‌مانتارێك تا چه‌ند له‌ ئه‌دای‌ خۆتان رازیت له‌ به‌غدا؟
سۆزان محه‌مه‌د: من له‌ ئه‌دای‌ خۆمان رازیم، چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ به‌غدا نه‌بێت نازانێت چی‌ روو ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی‌ له‌ هه‌رێمن ئه‌وه‌ نازانن كه‌ ئێمه‌ چی‌ ده‌كه‌ین له‌ به‌غدا، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ به‌غدا بێت ئه‌وه‌ی‌ بۆ ئاشكرا ده‌بێت كه‌ كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌، هه‌رده‌توانرێت ئه‌وه‌ش بكرێت.
سبه‌ی‌: هه‌مووتان له‌و ئاسته‌دان كه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان بن؟
سۆزان محه‌مه‌د: به‌دڵنییاییه‌وه‌، هه‌مووی‌ خه‌ڵكی‌ به‌ توانایه‌.

سبه‌ی‌: هه‌ڵوێستی‌ ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌م یاسایه‌ چۆنه‌، هیچ فشارێكی‌ خستۆته‌ سه‌ر كورد؟
سۆزان محه‌مه‌د: وه‌ك په‌رله‌مان هیچ فشارێكی‌ نه‌خستۆته‌ سه‌رمان، به‌ڵام ئاگادارم دووجار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمدا قسه‌یان كردووه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌و یاسایه‌ به‌زوترین كات په‌سه‌ندبكرێت، منیش له‌وه‌ به‌ گومانم كه‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌یویست له‌ ماوه‌ی‌ 24 سه‌عاتدا ئه‌و یاسایه‌ بڕوات، چ ئامانجێك له‌پشت ئه‌وه‌وه‌ هه‌یه‌؟.

بیروڕا
هه‌ژار / سوید
پرسيار! باشه وه‌کو { سۆزان‌ محمد ) ده‌ڵيت حکومه‌ت داواى ليکردوين هه‌رچۆنيك بيت له‌ حکومه‌ت مه‌ کشينه‌وه‌ که‌واته‌ ئه‌مه‌ خۆى فشاره‌ له‌ سه‌ر حکومه‌ت بۆ نايکه‌ن. من ده‌زانم بۆ نايکه‌ن ئه‌گه‌ر بکشينه‌وه‌ له‌ حکومه‌ت حکومه‌ت ده‌ڕووخي ده‌بيت هه‌ڵبژاردن بکريته‌وه‌ ئه‌م جاره‌ ئه‌ترسن خه‌ڵکى کوردستان نه‌چن بۆ ده‌نگدانو ده‌نگى ئيستا نه‌هيننه‌وه‌ .

كورد
سۆزان خان خوا ته‌مه‌ن دریژتان بكات (............).

توانا هلال السليماني
ئاڵای‌ كوردستان تان بی‌ دائه گرن له ئبراهیم خه لیله وه تا سلیمانی.خوش ئه وه یه گاَلته یان به گه محیدین معروف ئه كرد كه ئه یان ووت ئه و له بغداد یه وه هیج نا كات زه مانی‌ حوكمی‌ (أنگلو-بعثی).نا زانیین بڵین یا نا (ره‌حمت له كفن دز)!!!؟؟. هه تا میزانیه و پاره وه ربگرن هیچ كاتیك حه‌قی شه ره فی ئه تك كراوی كوردی كه ركوكمان ده ست نا كه وێته وه. وه له داهاتوودا ئه گه ر 17 كورسی په رله ما نی عیراقتان به ربكه وێت باشه به ره حمی عه ره‌ب ئه گه ربتان ده نێ‌. بزانه كه س ده‌نگ ئه دات هه ر ئیستا كه س ناچێت بو ده نگدانی پارێزگا كان خویان باش ئه زانن.

ئاسۆ كورد - به‌رلین
به‌ڕێز سۆزان خان ، هه‌ر بژیت بۆ ڕاشکاوه‌ییه‌که‌ت ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم ئێستا کارت فشاری کورد ( نیوه‌ سوتاوه‌) چونکه‌ به‌ره‌ی ته‌وافق گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ناو حکومه‌ت . کورد بۆخۆی دۆستی خۆی نیه‌ ، ئیتر دوژمن گلاییی لێ ناکرێت ، ته‌نیا چیاکان دۆستمانن ئه‌گه‌ر چیاکانیش سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌ بونایه‌ ، ئه‌وانیش ئه‌بونه به‌ دوژمنمان . ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌کان خۆیان به‌عێراقی ڕه‌سه‌ن ئه‌زانن ، ئیدی بۆچی له‌ سوپای عێراق بترسن ؟ به‌ڕێزم سه‌رچاوه‌ی هه‌موو کێشه‌کان ( ناڕاستگۆییه‌) ، زۆربه‌مان پاک و ڕاشکاو نین ، ئیدی ئاکامی درۆکانیش دۆڕاندنی یه‌ک له‌دوای یه‌که‌. سوپاسی ڕاستگۆییه‌که‌ت ئه‌که‌م .

ئومێد عیسا
(..) گه‌لی‌ كودستان كارتی‌ زۆره‌ له‌به‌غدا به‌كاری‌ بهێنێ‌ ئه‌گه‌ریش به‌ته‌وافوق نه‌گه‌نه‌ هیچ ئه‌نجامێك كارتێكی‌ تر له‌ناو پرۆسه‌ی‌ دیموكراسی‌ ده‌دۆزییه‌وه‌، (..)[/size]

Malpera SIBE:
http://www.sbeiy.com/ku/Inter_Report_Detail.aspx?id=131&cat=2

http://www.serbesti.net/showentry.php?sNo=1085

AKTARMA. (not verified)

Tue, 08/19/2008 - 21:54

ferheng.org araciligi ile yapilan transliteration. (yani yukardaki arap harfleri ile yazilan Kurtce metnin latin harfleri ile yazilmis sekli. le 22î‌ temmuzî‌ emsalda yasay‌ helbijardinî‌ parêzgakan le encumenî‌ nuwêneranî‌ 'êraq pesendkira, deqî‌ maddey‌ 24î‌ ew yasaye taybet bû be helbijardinî‌ parêzgay‌ kerkuk, ke buwe maiyey‌ narezayî‌ kurd le bexda, sebaret be pesendkirdinî‌ ew yasaye u çareserkirdinî‌ kêşekanî‌ nêwan bexda u hewlêr u hawpeymanêtiyekanî‌ kurd legel layene siyasiyekanî‌ 'êraq u dwa gorankariyekan le bexda sebaret be yasay‌ helbijardinî‌ parêzgakanî‌ 'êraq u rolî‌ emerîka le pesendkirdinî‌ ew yasayeda, bo welamdanewey‌ em pirsiyarane u çend pirsiyarêkî‌ tir sbey‌ em dîmaney legel sozan mhemed endamî encumenî‌ nuwêneranî‌ 'êraq leser lîstî‌ hawpeymanî‌ kurdistanî sazdawe.dîmane: sbey‌sbey‌: lekatî‌ darştinî‌ yasay‌ helbijardinî‌ parêzgakanî‌ 'êraqda nuwêneranî‌ kurd le lîjney‌ darştinî piroje yasakeda ç rolkiyan hebuwe?sozan mheme: iême wek kurd dû nuwênerman lew lîjneyeda hebuwe, ewan le reşnusekeda dû pêşniyariyan danabû ke iême yekêkiyan pesendibkeyn u yekêkiyan maddey‌ 24 bû, ewey‌ tirîş bedîlêk bêt bo maddey‌ 24, dwacar iême rêkewtinman legel lîstekanî‌ tirda hebû, dktor fwad me'sum serokî lîstî‌ hawpeymanî‌ kurdistanî pêyî‌ utîn ew maddeyey‌ ke pêçewaney‌ dawakanî‌ iêmeye u deqî‌ maddey‌ 24e u deçîne ser bedîlekey‌ ke xwastî‌ iême bû, ta şewekeşî‌ kobûnewey‌ serokî‌ lîstekan berdewam bû, iême piştman be hawpeymanimanekaniman bestbû, belam heleyekman hebû ke birwaman zor be hawpeymanekaniman bû, betaybetî‌ serokî‌ lîstekeman ke utî‌: deçîne naw dengdanewe dengdaneke debeynewe, çunke hawpeymanekaniman legelmandan, belam katêk ke serokî‌ parleman mewqîfî‌ xoy‌ gorî‌ u biriyarîda dengdan benhênî‌ bêt, dengdaniman kird bo ewey‌ ke dengdaneke benhênî‌ bêt yan aşkira ewaney‌ ke dengiyan bo dengdanî‌ nhênîda rêjeyan ziyatir bû, alêreda mwamereke aşkira bû, derkewt ke iême hîç dostêkman niye u holekeman cêhêşt.kutle perlemaniyekanî‌ tir şew le malî‌ meşhedanî‌ kobibûnewe u rêkewtbûn leser ewey‌ ke ew yasaye pesend biken, her şew snduqî‌ dengdanî‌ nhêniyan amadekirdibû, her ke iême çuwîne derewe snduqekaniyan beberçawmanewe birde holeke, diyarbû eme pêşwext planî‌ bo danrabû.sbey‌: pêştir u lekatî‌ nusînewey‌ desturî‌ 'êraqda tewafuq hebû, metbexêkîş hebû ke layene siyasiyekan tiyaîda rêkdekewtin leser mesele giring u nakokekan, iêsta ew metbexe mawe?sozan mhemed: iêstaş ew metbexe heye, ewey‌ ke iêsta zor piştî‌ pêdebestirêt tewafuqe, çunke hikumet leser tewafuq drust buwe, belam tewafuq iêsta hîç sudêkî‌ niye, bo nimûneş le 22î‌ temmuzewe ta iêsta legel kutle siyasiyekanda negeyştuînete hîç rêkewtinêk.sbey‌: duway‌ ew heluwêstey‌ iêwe 'ebidul'ezîz hekîm raygeyand ke kutlekey‌ piştîwanî‌ kurd dekat lem meseleyeda bepêyî‌ ew rêkkewtiney lenêwandaye, hîzbî‌ îslamîş heluwêstêkî‌ hawşêwey‌ nîşanda, aya ew heluwêste heluwêstî‌ perlemantarekanîşe?sozan mhemed: nexêr heluwêstî‌ perlemantarekaniyan ciyawaze, dengdan bo maddey‌ 24 nimûneyekî‌ rûne, hîzbî‌ îslamî‌ le hemuwiyan heluwêstî‌ baştir bû, çunke pêş dengdaneke hatin bo laman u utiyan betemay‌ dengî‌ iême nebin u şeqamî‌ xoman lêman heldestêt eger deng leser ew yasaye nedeyn, belam îtlaf ta dwa satîş teikîdiyan le heluwêstî‌ xoyan dekirdewe, xalîd 'etiye hatote derewe u endamekanî‌ tir le jûrewe danîştûn, celaledîn sexîr legel iême le dereweye u endamekaniyan lejûrewe bûn, belam iême wanîn, katêk dktor fwad bilêt legel flan layen rêkewtinman heye hemûman beqsey‌ dekeyn u pêçewaney‌ qsekey‌ ew nakeyn, îtlaf parçeçe buwe u herkesew rolî‌ xoy‌ beteniya debînêt.sbey‌: duway‌ ewey‌ yasake pesendkira iêwe uttan eme mwamereye dijî‌ kurd, belam pêtwaniye eme temsîlkirdinî‌ dîmukirasiye, perlemantar xawen rey‌ xoyetî‌ u merc niye legel lîstekey‌ xoyda hawrabêt, ewe le wilate pêşkewtuwe dîmukirasiyekanîşda be rûnî‌ debînrêt perlemantar ray‌ taybetî‌ xoy‌ heye?sozan mhemed: 'êraq hêşta negeyştwete astî‌ ew wilate pêşkewtwane, 'êraq leser tewafuq biniyatinrawe, debêt leser tewafuq biroyn, iême dîmukiratiyekeman lewedaye ke leser hendêk mesele wek gendelî‌ wezîrêk, kutleyek dijî‌ kutleyekî‌ tir nawestêt bilêt em wezîre hî‌ mine, perlemanî‌ 'êraq le mesele siyasiye giringekanda tewafuqî‌ têdaye, belê‌ delêyîn mwamereye, çunke lemalî‌ meşhedanî‌ ewan rêkewtûn ta 1î‌ şew kobûneweyan kirduwe u be iêmeyan dewt legeltandayn u lejêrewe biriyarêkî‌ tiriyan dabû, ta em sateş delêm mwamereye.sbey‌: dawatan le serkirdayetî‌ kurd nekirduwe ke ew çekaney‌ bedestiyeweyetî‌ bekarî‌ bhênêt wek fşarêk bo cêbecêkirdinî‌ dawakanî‌ kurd?sozan mhemed: iême zorcar dawamankirduwe, be dktor fwadîşman utuwe, iême wek perlemnatar le lîstî‌ hawpeymanî‌ kurdistanî wek kesî‌ lîbiral karnakeyn, hemûman pêkewe biriyarêk dedeyn yan dawayek dekeyn, min wek parlemantarêk hendêk şt heye bedlm niye u namewêt dengî‌ pê‌ bidem, belam legel biriyarî lîstekemdam, bo nimûne pêşniyarekanî‌ dî‌ mstora ke lîstî‌ hawpeymanî‌ qbulî‌ kirduwe hendêk tenazulî‌ bo kurd têdaye, wek şexs legelîda nîm, belam lîstekem pesendîkirduwe u minîş legelîdam, sebaret be bekarnehênanî‌ çekekanî‌ destî‌ kurdîş heman şte.paşan sebaret be yasay helbijardinî encumenî parêzgakanîş ew şêwazey‌ iême girtmaneber yasayî‌ bû, ewey‌ ke ruwîda iêmeş pêyî‌ sersam buwîn ke le nawerstî‌ yasakeda hestî‌ pêkira ke mwamereyekî‌ zor gewre heye u dijî‌ kurde, iême hemû kat amadey‌ ewe buwîn ke be serû xoman bilên bikişênewe u iêmeş le parleman bikişêyînewe, minîş legeltam zor wereqe heye bekarî‌ bhênîn, belam bo serkirdayetî‌ kurd bekarî‌ nahênêt, nazanim!.sbey‌: to basî‌ tenazul dekeyt, bo tenazul deken?sozan mhemed: minîş legel tenazul nîm, belam barudoxî‌ kurd iêsta uwaye hemû dewletekanî‌ drawsê‌ (iêran, turkiya, suriya) çngiyan le maddey‌ 24daye u destêwerdan deken, boye debêt kurd nermiyek binuwênêt.sbey‌: wek parlemantarêkî‌ afret heluwêstt leser yasayî‌ helbijardinî‌ parêzgakan tenha meseley‌ netewayetî‌ bû?sozan mhemed: min ziyatir leser meseley‌ netewayetiyeke heluwêstm wergirtuwe.sbey‌: belam komelêk parlemantarî‌ tir pêyîan uwaye lew yasayeda reçawî‌ mafî‌ afretîş nekirawe, to legeliyandayt?sozan mhemed: belê‌ min legeliyandam u beyaninameyekman derkird u iêsta yekêk lew gorankariyaney‌ le yasakeda karî‌ bo dekeyn ew meseleye, beciya le maddey‌ 24.sbey‌: le serubendî‌ pesendkirdinî‌ yasakeda jimareyek le parlemantar le iêwe rayangeyand ke debêt serkirdayetî‌ kurd be hawpeymanêtiyekanî‌ xoyda bçêtewe, taçend kar leser eme kirawe?sozan mhemed: leduway‌ pesendkirdinî‌ yasake serkirdayetî‌ kurd kewte xoy‌ u serokî‌ herêmî kurdistan u çend kesêkî‌ tir hatine bexda, layenekanî dîkeş hestiyankird ke kurd xerîke bexoyda deçêtewe u cdiye le meselekeda, carêkî‌ tir xoyan le kurd nzîk kirdewe u surbûnî‌ xoyan leser hawpeymanêtiyekanî‌ nêwaniyan dupatkirdewe, bo nimûne rojêk duway‌ ewe serkirdayetî‌ kurd be iêmeyan ut ke 'ebidul'ezîz hekîm pêyî‌ utûn le heluwêsekeyan peşîmanin u piştîwanî‌ kurd deken, belam hîzbî‌ îslamî‌ taiêstaş wek xoy‌ mawetewe u heluwêstiyan pêçewaney‌ iêmeye, legel hîzbekanî‌ tirî‌ naw îitlafîş taiêsta danîştinekan berdewamiyan heye u nek tenha mesele maddey‌ 24 bêt, belku leser hawpeymanêtiyekey‌ ke lenêwandaye gftugo dekirêt u ewanîş nzîk bûnetewe.sbey‌: rayek heye ke pêyî‌ uwaye kat nemawe bo bekarhênanî‌ hendêk çek lelayen kurdewe, wek kişanewe le hikumetekey‌ malîkî‌ u dewtirêt ewe le iêstada karîgeriyekî‌ ewtoy‌ nabêt. heluwêstt beramber ewe çiye?sozan mhemed: iêstaş kurd detwanêt ew çekane bekarbhênêt, kat mawe u karîgerî‌ xoy‌ heye, hikumetî‌ 'êraq be tewafuq pêkhênrawe, kurdîş netewey duweme le 'êraqda, herkatêk le hikumet bikişêyîtewe hikumet heldeweşêtewe, malîkîş ewe dezanêt u kar dekat bo ewey‌ rûnedat, emcareş le perleman ke penayan bo iême hênawetewe dawayan lêkirdîn legeliyan bmêninewe ta hikumet helneweşêtewe.sbey‌: iêwe ke nuwênerayetî‌ kurd deken le bexda, ç heluwêstêktan hebuwe leser maddey‌ 140 ke bepêyî‌ destur debû ta kotayî-2007 cêbecê bikirêt, belam duway‌ 6 mang drêjkirdineweş cêbecênekira, hawkat şeqamî‌ kurdî‌ 140î‌ lesercem meselekanî‌ tirî‌ peywest be kurdewe lagiringtire?sozan mhemed: maddey‌ 140 le desturdaye, meger destur helweşêtewe ewkate maddey‌ 140 heldeweşêtewe, belam iême karî‌ tirman kirduwe u yasay‌ deselatî‌ parêzgakan iême kirdumane, ewey‌ encumenî‌ parêzgay‌ kerkuk pêyî‌ helsa iême be yasa çespandumane, kurd hokarbû bo pesendkirdinî‌ ew yasaye, eweş wek bedîlêkî maddey‌ 140 le herhaletêkda karî‌ pê dekirêt.sbey‌: belam encumenî‌ parêzgay‌ kerkuk duway‌ sal u nîuwêk le pesendkirdinî‌ ew yasayeş be tewawî‌ ew deselatey‌ xoy‌ bekarnehênawe?sozan mhemed: axir pêşbînî‌ ewe nedekira ke 'ereb ew heluwêste beramber be kurd binuwênêt, ta pesendkirdinî‌ yasay‌ helbijardinî‌ parêzgakan.sbey‌: taiêsta ew nawçaney‌ herêmî‌ kurdistan ke be "nawçey‌ kêşedar" nawbirawn le desturî‌ 'êraqîda peywendiyan be hikumetî‌ nawendiyewe heye, iêwe ç pirojeyektan hebuwe bo zemîne xoşkirdin bo geranewey ew nawçane bo ser herêmî‌ kurdistan, wek ewey‌ çon kurd wek netewey duwem beşdare le hikumetî‌ bexda, pirojeyektan hebuwaye bo turkmanîş wek netewey‌ duwem le herêmî‌ kurdistan?sozan mhemed: ewe debû perlemanî‌ kurdistan bîkirdaye.sbey‌: peywendî‌ u hawkarîtan legel perlemanî‌ kurdistan çone?sozan mhemed: zor lawaze u xirape, le astî‌ pêwîstda niye.sbey‌: hokar çiye?sozan mhemed: minîş nazanim hokar çiye, belam dûrîn le yektirewe u hemahengî‌ ewto lenêwanimanda niye.sbey‌: iêwe sebaret be maddey‌ 24 meşhedanîtan tawanbarkird, pêştirîş meşhedanîtan be hawpeymanî‌ xotan nawdebird, iêsta ratan çone leserî‌?sozan mhemed: meşhedanî‌ zorcar danîştinekanî‌ perlemanî‌ têkdawe, eger yasayekî‌ bedl nebûbêt neyhêştuwe birwat, bo maddey‌ 24îş karêkî‌ nayasayî‌ kird ke dengdanî‌ nhênî‌ bû, hewlîş drawe bo labirdinî‌ meşhedanî‌, belam tewafuqî‌ siyasî‌ rêge bewe nadat, herkesêkîş le suniney‌ 'ereb bête serokî‌ parleman le meşhedanî‌ baştir nabêt, meşhedanî‌ baştirîniyane.sbey‌: iêsta girjî‌ u aloziyek le nawçey‌ xaneqîn u nahiyekanî‌ le aradaye, fşarêk leser kurde ke destberdarî‌ hendêk lew nawçane bêt, egerî‌ gorînî‌ pêkhatey‌ îdarî‌ nawçekeş bas dekirêt, iêwe wek nuwêneranî‌ kurd çîtan kirduwe bo em meseleye?sozan mhemed: taiêsta qseman lebarewe nekirduwe, belam ewe destêwerdanêke, wa xerîke supay‌ 'êraqî‌ berew herêmî‌ kurdistan dêt, lewnawçane alay‌ kurdistanîş dadegîrêt, min sersamm bewe, debêt seranî‌ kurd legel layenî‌ beramber gftugo biken u snurêk bo ewe dabinrêt, eger wanebêt ewa egerî‌ zor metirsîdar sebaret be herêmî‌ kurdistan le aradaye.sbey‌: to wek perlemantarêk ta çend le eday‌ xotan razît le bexda?sozan mhemed: min le eday‌ xoman razîm, çunke ewey‌ le bexda nebêt nazanêt çî‌ rû dedat, belam ewaney‌ le herêmn ewe nazanin ke iême çî‌ dekeyn le bexda, ewey‌ ke le bexda bêt ewey‌ bo aşkira debêt ke kurd le bexda hîç dostêkî‌ niye, herdetwanrêt eweş bikirêt.sbey‌: hemûtan lew astedan ke endam perleman bin?sozan mhemed: bedlnîayiyewe, hemuwî‌ xelkî‌ be twanaye.sbey‌: heluwêstî‌ emerîka sebaret bem yasaye çone, hîç fşarêkî‌ xstote ser kurd?sozan mhemed: wek perleman hîç fşarêkî‌ nexstote serman, belam agadarm dûcar legel serokî‌ herêmda qseyan kirduwe ke debêt ew yasaye bezutirîn kat pesendibkirêt, minîş lewe be gumanim ke emerîka deyuîst le mawey‌ 24 se'atda ew yasaye birwat, ç amancêk lepişt ewewe heye?.bîrurahejar / suîd pirsiyar! başe weku { sozan‌ mhmd ) delît hikumet dawaÙ‰ lîkirduîn herçonîk bît le hikumet me kişînewe kewate eme xoÙ‰ fşare le ser hikumet bo nayken. min dezanim bo nayken eger bikişînewe le hikumet hikumet derûxî debît helbijardin bikirîtewe em care etirsn xelkÙ‰ kurdistan neçn bo dengdanu dengÙ‰ îsta nehîninewe . kurd sozan xan xwa temen drîjtan bikat (............). twana hlal alslîmanî alay‌ kurdistan tan bî‌ daie girn le ibirahîm xe lîle we ta slîmanî.xuş ie we iye gaÙŽlte yan be ge mhîdîn m'ruf ie kird ke ie yan ût ie u le bixdad iye we hîc na kat ze manî‌ hukmî‌ (Ø£nglu-b'Ø«î).na zanîn bilîn ya na (rehmt le kfn dz)!!!??. he ta mîzaniye u pare we rbigirn hîç katîk heqî şe re fî ie tk kirawî kurdî ke rkukman de st na ke uwête we. we le dahatûda ie ge r 17 kursî pe rle ma nî 'îraqtan be rbike uwêt başe be re hmî 'e reb ie ge rbtan de nê‌. bzane ke s deng ie dat he r îsta ke s naçêt bu de ngdanî parêzga kan xuiyan baş ie zanin. aso kurd - berlîn berêz sozan xan , her bjît bo raşkaweiyeket , eger hele nebm iêsta kart fşarî kurd ( nîwe sutawe) çunke berey tewafq gerawetewew naw hikumet . kurd boxoy dostî xoy niye , îtir dujmn glayî lê nakirêt , teniya çiyakan dostmanin eger çiyakanîş ser beneteweyekî dîke bunaye , ewanîş ebune be dujmniman . eger serkirdekan xoyan be'êraqî resen ezanin , îdî boçî le supay 'êraq btirsn ? berêzm serçawey hemû kêşekan ( narastgoiye) , zorbeman pak u raşkaw nîn , îdî akamî drokanîş dorandinî yek leduway yeke. supasî rastgoiyeket ekem . iumêd 'îsa (..) gelî‌ kudistan kartî‌ zore lebexda bekarî‌ bhênê‌ egerîş betewafuq negene hîç encamêk kartêkî‌ tir lenaw pirosey‌ dîmukirasî‌ dedoziyewe, (..)

Add new comment

Plain text

CAPTCHA This question is for testing whether or not you are a human visitor and to prevent automated spam submissions.