دیمانه لهگهڵ خاتوو کوێستان عومهر زاده نووسهر و چالاکی مهدهنی
Written by جهمال نهجاری
رۆژههڵاتی کوردستان به قۆناغێکی ههستیار دا تێپهڕ دهkestanomarzadahبێ و حزبهکوردییهکان لهم بهشهی کوردستان تووشی لێکترازان و دوور کهوتنهوه هاتوون و هیچ یهکگرتووییهک به بزووتنهوهی کوردی لهم بهشهی کوردستانهوه نابیندرێ.
بۆ خوێندنهوه و شرۆڤه کردنی ئهم بابهتانه دیمانهکهمان لهگهڵ خاتوو کوێستان عومهر زاده نووسهر و چالاکی مهدهنی ساز داوه.
پ/ رهوشی رۆژههڵاتی کوردستان له رووی سیاسی چۆن ههڵدهسهنگێنی؟
کوێستان عومهرزاده: دهتوانم بڵێم که رۆژهەڵاتی کوردستان سیاسیترین ناوچەی ئێرانە و لە هەموو ئەو نەتەوانەی کە لە ئێراندا دەژین شعور و هوشیاری وه کولتوری سیاسی لهو بهشهدا له چاو بهشه کانی تر لە پێشترە، بۆیە هەر رژیمێک کە لە ئێران دێتە سەر کار و جڵەوی دەسەڵات دەگرێتە دەست،ناوچەی کوردستان دەخاتە ناو کەوانەوە و حسابێکی تایبەت بۆ ئەم ناوچەیە دەکات و هەوڵدەدات بە هەموو شێویەک ئیرادەی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بخنە ژێر رەکیفی خۆیانەوە،بەڵام خۆشبەختانە ئیرادەی کوردان ئەوەندە بەهێزە کە تاکو ئێستا هیچ رژیمێک لە هیچ پارچەیەکی کوردستان نەیتوانیوە چوک بە کورد دابدا،ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ئەو هوشیاریە سیاسیەی کە گەلی کورد لە تەواو پارچەکانی کوردستان هەیەتی و بەرەو پێشەوەچونی سیاسی هەرکام لەو ناوچانەش راستەوخو کاریگەری لەسەر پارچەکانی دیکە دادەنێت،بۆیە بەو پێشکەوتنە سیاسیانەی کە لە باشوور و باکووری کوردستان هاتونەتە کایەوە،کاریگەریەکی زۆریان لە سەر بەرزبوونەوەی ئاستی هوشیاری سیاسی دانیشتوانی رۆژهەڵاتی کوردستان داناوە،بە شیوەیەک کە بگاتە تروپکی خۆی،باشترین بەڵگەش بۆ ئەو راستییە مانگرتنی گشتی ئەم دوایەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە بەرهەمی هەڵکشانی ئاستی هوشیاری سیاسی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بوو.
پ/ نهبوونی پارته سایسیهکان له رۆژههڵاتی کوردستان تا چهند کاریگهری لهسهر جووڵانهوهی سیاسی لهم بهشهی کوردستان داناوه؟
کوێستان عومهرزاده: ئەگەر ئێمە چاو لە رابردووی ئەم پارتانە بکەین کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بوون و بۆ مافەکانی خەڵکی ئەم ناوچەیە لە تێکۆشان دا بون، نەیانتوانیوە لە روانگەی ئایدیۆلۆژیای خویانەوە کاریگەری بخهنه سەر تاکەکانی کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان،بەڵکو تەنیا هەستی نەتەوایەتی بووە کە خەڵکی بۆ خەبات هانداوە،ئەگەر سەیری ئەندامانی حزبەکان بکەین ئەوە بە جوانی بومان دەردەکەوێت،ئەوەی کە ئەو حزبانەش بۆ ماوەیەکی زۆر لە کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان دابراون،زیاتر لە واقع و باردۆخی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دوور بوونەوە،کە ئاکامی ئەم دابرانەش ئەم پەرتەوازیەیە کە ئێستا پارتەکوردیەکان تێیکەوتوون و خەسارێکی گەورەی لە جۆڵانەوەی سیاسی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانی داوە.
پ/ خوێندنهوهت بۆ بارودۆخی پارته سیاسیهکانی رۆژههڵاتی کوردستان چییه که ئێستا له ژیانێکی کهمپ نشینی دا؟
کوێستان عومهرزاده: ئێمە دەبێت واقعبینانە بۆ راستیەکان بچین وژیانی کەمپ نشینی کە ئێستا ئەحزابی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵیان بژاردووە لە رووی ناچاریە و زۆرتر رەچاوی ئەو باردۆخە دەکەن کە باشووری کوردستان پێیدا تێپەر دەبێت،بەڵام لەو ماوەیەش ئەحزابی کوردی ئەم پارچەیەی کوردستان بێ بەرنامە بوون تەنانەت دەیان توانی زۆر کار بکەن کە نەیان کردووە،بەداخەوە نەیان توانیوە ئەندامەکانی خۆشیان بە ئسلوبێکی چوان و ئەکادمی و نەتەوەیی پەروەردە بکەن،بەڵکو ئەنجامی ژیانی کەمپنیشینی بۆتە هۆی ئەوە کە ئەندامانی حزبەکان تووشی نەخۆشی دەروونی بکات و بەجێگەی ئەوەی کە ئەنەرژی و پتانسێلەکانیان بەرانبەر بە دوژمن بەکار بێنن پێچەوانە بۆتەوە و بەرانبەر بە خودی خویان بەکاری دێنن،باشترین نمونەش ئەو جیابوونەوەی باڵەکانی کۆمەڵە و دێموکراتە کە ئەگەر لە کاتی جیا بوونەوەش ئاسایشی باشوری کوردستان دەخالەتی نەکردبایە ئەوە ئەنجامی خەراپتری لێدەکەوتەوە.
پ/ بهداخهوه حزبهکان یهکگرتووییان پێوه دیار نییه، پێت وایه نییه دهبێ لهم قۆناغهدا کورد له ئێران دهبێ خاوهنی یهک گوتار بێت؟
کوێستان عومهرزاده: ئێستا رۆژهەڵاتی ناوەراست، رەورەوێیەکی مێژووی تێپەر دەکات،کوردستانیش کە بە دڵی رۆژهەڵات ناوین دێتە ئەژمار و لە رووی ستراتیژی و جوگرفیاوە بەڵای زڵهێزەکان و لە رووی سیاسیەوە زۆ گرینگە،نەک تەنیا ئێستا دەبێت کوردان لە رۆژهەڵاتی کوردستان یەک بن بەڵکو دەبێت کوردان بە گشتی لە کێشە چارەنووسازەکان دەبێت یەک دەنگ و یەک رابن، باشترین وڵامدانەوەش بۆ ئەو باردۆخە پێکهێنانی کۆنگرەیەکی نەتەوەییە.ئەگەر بینە سەر واقعی باردۆخی ئێران ئەوە ئێستا لە ئێران روو دەدات ،هەلێکە بۆ کورد کە دەبێت خۆی بە هێز کات بو هەموو ئەو رووداوە چاوەڕوانکراوانەی کە بڕیارە لە داهاتوێکی نزیکدا روو بدات،رێبەرە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت بیر لە داهاتوی نەتەوەکەیان بکەنەوە، نەک خویان لە چوارچێوەی بەرتەسکی حزبایەتیدا بهێڵنەوە،دەبێت ریزەکانیان یەک خەن بۆ ئەوەی وەک رابردوو دووبارە مێژوو بەسەرمان دووبارە نەبێتەوە یان،باشترین کردەوەیەک کە ئێستا خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە رێبەرە سیاسیەکان چاوەڕوان دەکەن پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتویە.
پ/ لهنهبوونی حزبه سیاسییهکان، ئهرکی رووناکبیران و چالاکانی سیاسی و مهدهنی له رۆژههڵاتی کوردستان دهبێ چ بێت؟
کوێستان عومهرزاده: ئەرکی رووناکبیران رەوشەنگەرییە،ئەوەش تا ئەو جێگەی توانیبیان رۆشنبیران بە ئەرکی خویان هەستاون،بەڵام ئەوەی لەو باردۆخەدا گرینگە دەبێت روناکبیران و چاڵاکوانی سیاسی و مەدەنی زیاتر گەل لە بەرانبەر کێشە چارەنووسازەکاندا هوشیار کەنەوە،جا بە هەر رێگەیەک کە بۆیان دەکرێت نابێ لە ئەرکە نەتەوەیی و ئەخڵاقیەی خۆیان کەمترخەمی بنوێنن.
پ/ بۆچی میدیای کوردی خۆی له میدیای حزبیدا دهبینێتهوه؟ خهسارهکانی ئهمجۆره میدیایه چۆن ههڵدهسهنگێنی؟
کوێستان عومهرزاده: ئەرکی میدیا زانیاری بەخشینە بەرێگەیەکی راستگۆیانە و دوور لە چەواشەکاری،بەڵام بەداخەوە میدیاکانی کوردی بوونەتە زورناژەنی ئەحزاب،تەنیا بیر لە بەرژەوەندی خۆیانیان دەکەنەوە و بەرنامە و پرۆگرامی خویانان تێدا بڵاو دەکەنەوە دوور لە واقعی کۆمەڵگا،کە خەساری ئەم جۆرە راگەیاندانە دوور کەوتنەوە وبێ متمانەیی زیاتری خەڵکە و تا خۆیان لەو بازنەیەدا دەرباز نەکەن ناتوانن کاریگەری لە سەر رای گشتی خەڵک دابنێن.بەداخیشەوە زۆریەک لەو میدیایانە مێژووی کورد لە مێژووی حزبەکانیاندا بچووک دەکەنەوە لە رێگەی راگەیەندنەکانیانەوە کە ئاکامی گەڵێک خراپی لێدەکەوێتەوە.
تێبینی: ئهم دیمانهیه له گۆڤاری راڤه ژماره 17 بڵاوکراوهتهوه.