ئایا زانكۆكانی كوردستان زانكۆی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن؟
د. هاژه عارف *
زان-كۆ (جامعه،University) واتهكۆ كردنه‌وه‌ی زانست‌و رۆشنبیری، پێویسته خوێندكار بتوانێت هه‌ردوو چه‌مكی (زانست‌و رۆشنبیری) به‌ده‌ستبهێنێت.
یه‌كه‌م زانست :
ئه‌مه ئه‌ركێكی گرنگی زانكۆیه كه زانست ببه‌خشێته نه‌وه‌ی نوێ، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستمان به‌كه‌سانی خۆبهخشو دڵسۆز هه‌یه كه له‌ناو زانكۆكاندا كار بكه‌ن،واته مامۆستای به‌تواناو كاراوشارهزا، راگری لێهاتووو پسپۆر له‌بواره‌كه‌ی خۆیدا كه زانست‌و زانیاری ئامانجی هه‌ره سه‌ره‌كی یان بێت.
له‌م نێوه‌نده‌شدا، لێكۆلینه‌وه زانستیه‌كان كه‌جه‌مسه‌رێكی زۆر گرنگ‌و سه‌ره‌كین بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانست، ده‌بێ هه‌تا بتوانرێت شێوازی كاركردنی تیم په‌یڕه‌و بكرێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیهشهكه زۆر له لێكۆڵینه‌وه‌كانی زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان، چه‌ندین كه‌س تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن كه‌به‌شداری راسته‌وخۆن، جگهلهكهسانی تر كه‌ته‌نها له‌به‌شی سوپاسكردندا acknowledgement ناویان ده‌برێت . ئه‌م جۆرهلێكۆلینهوانهپێویسته كاتی ته‌واویان بۆ ته‌رخان بكرێت، چونكه گرنگ ئه‌وه‌یه كه بگه‌ن به‌ئه‌نجامێكی راست به‌شێوه‌یه‌كی زانستی‌و باوه‌ڕپێكراو. له‌زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی دنیادا نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه زۆرن كهشهوو رۆژ ده‌خه‌نه سهریهكو ته‌نانه‌ت رۆژانی پشووش سه‌رقاڵی لێكۆ ڵینهوهن . به‌بێبوونی كه‌سانی له‌و جۆره سهركهوتنو ناوبانگ ده‌ركردنی زانكۆكان زۆر ئه‌سته‌مه. هه‌روه‌ها بوونی سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه شتێكی گرنگه كه ئه‌م سه‌نته‌ره ته‌نها سه‌رپه‌رشتیاری دابینكردنی پێداویستییه‌كان ده‌كات، چونكه هه‌ر به‌شه‌وو ستاف‌و ئامێری خۆی هه‌یه بۆ لێكۆڵینه‌وه.
هه‌روه‌ها بوونی پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی website كارای تایبه‌ت به‌زانكۆ گرنگی خۆی هه‌یه بۆ ناساندنی مامۆستایانی زانكۆ بهیهكو زووتر گه‌یاندنی داواكاری‌و زانیارییه‌كان له‌نێوان به‌شه‌كاندا،چونكه زۆر لێكۆلینه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌به‌شه زانستییه‌كاندا كه‌پێویستی به به‌كار هێنانی ئامێر‌و زانستی چه‌ندین به‌ش هه‌یه، هه‌روه‌ها كاتێك كه مامۆستایه‌ك ئیمه‌یڵێك ده‌نێرێت بۆ گۆ ڤارێك یان زانكۆیه‌كی جیهانی زۆرباوهڕپێكراوو په‌سه‌ند تره ئه‌گه‌ر له‌رێگه‌ی ئیمه‌یڵی زانكۆوه بێت وه‌ك له‌رێگه‌ی ئێمه‌یله گشتییه‌كانی وه‌ك yahoo یان hotmail . ئه‌گه‌ر زانكۆ پێگه‌ی خۆی هه‌بێت بۆنموونه
Mamosta @ sulaymani university.com ، كاتێك كه پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ی زانكۆكه ده‌كه‌یته‌وه ئه‌وا ناو‌و وێنه‌ی هه‌موو سه‌رۆك بهشو مامۆستاكان ده‌بینیت، ئه‌مه جگه‌لهCVو ناوونیشانو ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كانیش . بوونی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی زانكۆكان زۆر پێویسته بۆ به‌دواداچوونی وانه‌كان، چونكه هه‌ر خوێندكاره‌و ژماره‌ی نهێنی خۆی ده‌بێت كه‌به‌كاری ده‌هێنێت لهپێگهكهدا به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وانه‌كه له‌سه‌ر سایتی زانكۆكه دادهنرێتو ئاماژه‌به سه‌رچاوه‌كان ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش شێوازێكی نوێیه كهپێیدهوترێت فێربوونی ئه‌لیكترۆنی (E- Learning ) كه‌شان به‌شانی وانهپراكتیكهكانه. به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم كه ئه‌گه‌ر كاره‌كان به‌م شیوهیهبن ئه‌وا خوێندكار زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێت زانستی ده‌ست بكه‌وێت. هه‌روه‌ها بوونی ئه‌و تۆڕه زۆر گرنگه بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی بانگه‌وازه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه، سمینار، هاتنی میوانی بیانی، كردنه‌وه‌ی پێشانگاو داوای كه‌سانی خۆبه‌خش بۆ هه‌ر رووداوێك. چونكه دانانی لافیته‌و پۆسته‌ر له‌سه‌ر دیوار شێوازێكی كۆنی بانگهوازكردنهو مه‌رج نییه كه كه‌سانی مه‌به‌ست له‌و شوێنه‌دا بن كهلافیتهكهی لێ هه‌ڵواسراوه.
دووه‌م رۆشنبیری :
هه‌رچه‌نده لایه‌نی رۆشنبیری تاڕاده‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌سته به‌خودی كه‌سه‌كه خۆیه‌وه كه تاچه‌ند خولیای رۆشنبیری گشتییه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا كه خوێندكارێك زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌ناو زانكۆ دا به‌سه‌ر ده‌بات، كه‌واته به‌شێكی گه‌وره‌ی رۆشنبیریكردن ده‌كه‌وێته سه‌رئه‌و زانكۆ یان په‌یمانگایه‌ی كه‌تێیدا ده‌خوێنێت. دانانی كارئاسانی بۆ ژیانی رۆژانه‌ی خوێندكار‌و بوونی كه‌سانی رۆشنبیر زۆر گرنگه‌و له‌وانه‌یه هه‌ندێك شت هه‌رچه‌نده به‌ڕواڵه‌ت بچووك بن، به‌ڵام به‌ناوه‌ڕۆك گرنگن وه‌ك:
بوونی سیمیناری هه‌فتانه‌یان مانگانهكهلهلایهن كه‌سانی پسپۆری ناو زانكۆوه له‌و بواره‌دا ده‌رباره‌ی هه‌ر دیارده‌یه‌ك كه‌له‌و ماوه‌یه‌دا رووی داوه، بۆ نموونه (به‌كارهێنانی مۆبایڵ بۆ وێنه‌گرتنی كچان له‌زانكۆ،خراپ لێخورینی ئۆتۆمبێل، شێوه‌ی جل‌و به‌رگی شیاو بۆ زانكۆ، بۆ بازاڕ، بۆ ئاهه‌نگ، شێوه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر هه‌ر بڕیارێكی حكومه‌ت یان زانكۆ) ئه‌مانه‌ش به‌پێی كلتوور‌و كات‌و وڵات ده‌گۆڕێت. به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم كه‌ده‌بێت مامۆستاكانی زانكۆ له‌ئاستی پێویستدا بن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره كارانه، بۆ بره‌و پێدانی لایه‌نی رۆشنبیری.
به‌شه‌كانی زانكۆ:
شایه‌نی باسهلایهنێكی تر كه‌له‌لای خۆمان پشتگوێخراوه ئه‌وه‌یه كهزانكۆكان چه‌ندین به‌شی گرنگیان هه‌یه كه لێرهبههیج شێوه‌یه‌ك بوونی نییه‌و ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وا زۆر لاوازه‌و ناتوانێت ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌جێ بهێنێت، بۆ نموونه:
* به‌شی چاره‌سه‌ركردن : كه به‌شێكی زۆر گرنگه نه‌ك ته‌نها بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه ئاساییه‌كان، به‌ڵكو بۆ چاره‌سه‌ری لایه‌نه ده‌روونییه‌كان، وه‌ك نه‌خۆشییه سایكۆلۆژییهكانو ئاڵووده‌بوون بهماددههۆشبهرهكان، له‌و شوێنانه‌دا پسپۆڕی شاره‌زا كار ده‌كه‌ن. جگه‌له‌وه‌ی ئه‌م بهشهلهكاتی ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كاندا به‌دڵێكی زۆر فراوانهوهپێشوازی له‌خوێندكاره ماندووهكان دهكاتو زۆر جاریش ئاهه‌نگی بچووك یان گه‌شتێكی كورتیان بۆ رێكده‌خات.
* به‌شێكی تر به‌شی وه‌رزشه كه مامۆستایان‌و خوێندكاران ده‌گرێته‌خۆی، به‌نرخێكی هه‌رزان كه ده‌توانن هه‌موو جۆره وه‌رزشێك بكه‌ن، ئه‌م به‌شه چه‌ندین كه‌سی لێهاتوو له‌به‌شه جیاجیاكانی وه‌رزشدا كاری تێدا ده‌كه‌ن.
* به‌شی كافتریا، كه‌له‌لایه‌ن ستافێكی شاره‌زاوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، زۆر به‌ی ئاهه‌نگه‌كانی زانكۆی تێدا رێكدهخڕێتو پێویست ناكات كه‌خوێندكاران بگه‌ڕێن به‌دوای كه‌سانی دهوڵهمهنداو پارهكۆ بكه‌نه‌وه تا بتوانن ئاهه‌نگێك بگێڕن، ئه‌مه‌جگه له‌وه‌ی ته‌نانه‌ت خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆش روو له‌و شوێنهدهكهن، به‌ڵام به‌نرخێكی گرانتر.
* به‌شی یاسایی، كه‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه یاساییه‌كانی خوێندكاران ده‌دات به‌بێ به‌رانبه‌ر.
* به‌شی دارایی، كه ئه‌م به‌شه به هاوكاری حكومهتو كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌ركی یارمه‌تیدانی خوێندكارانی كه‌م ده‌رامه‌ت ده‌گرێته‌ئه‌ستۆ، به‌بێ ئاشكرا كردنی ناوه‌كان.
* به‌شی دابینكردنی كار بۆ خوێندكاران، له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێندكار ده‌توانێت نیوه‌ده‌وام part time بخوێنێت‌و نیوه‌ده‌وام part time ئیش بكات.
* به‌شی دابینكردنی شوێن وه‌كو شووقه‌یان ژوور بۆ خوێندكاران
* به‌شی پێشوازیكردن له‌كه‌سانی بیانی كهشارهزا نین.
* به‌شی سكاڵا، كه ئه‌مه‌ش سكاڵای خوێندكاران لهمامۆستاكانیان ده‌گرێته‌وه.
*به‌شی رێكخستنی گه‌شت بۆ خوێندكاران به‌نرخێكی گونجاو.
* به‌شی راگه‌یاندن كهرادیۆو بڵاو كراوه‌كان‌و چاپ ده‌گرێته‌وه.
تێبینی / بوون‌و نه‌بوونی هه‌ر به‌شێك لهوانهپهیوهندی بهپێویستییهكانی زانكۆ كه‌وه هه‌یه.
* پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی ددان