دیمانه: سبه‌ی
له چه‌ند رۆژی رابردودا چوار په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی گۆڕان (د.شاهۆ سه‌عید، د.جه‌عفه‌ر عه‌لی، د.زانا ره‌ئوف، د.په‌ریهان قوبلای) راگه‌یاندنێکیان بڵاوکرده‌وه، جگه له ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆیان له په‌رله‌مان ئه‌وه‌شیان راگه‌یاندبو که ئه‌وان قبوڵ ناکه‌ن به په‌رله‌مانتار خانه‌نشین بکرێن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌رکاری پێشوی خۆیان، سبه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ د.په‌ریهان قوبلای سازکردوه، ناوبراو ده‌ڵێت: "له‌دوای روداوه‌كانی حه‌ڤده‌ی شوبات كه په‌رله‌مان متمانه‌ی به‌خشی به حكومه‌ت، كه حكومه‌تیش تێوه‌گلابو له قه‌مع و شاردنه‌وه‌ی تۆمه‌تبارانی ئه‌و روداوانه ئیتر شه‌رعیه‌تی په‌رله‌مان بو به مایه‌ی پرسیار".
سبه‌ی: سه‌ره‌تا با له‌وه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین ئێوه وه‌ك ئۆپۆزیسۆن و فراكسیۆنی گۆڕان به‌تایبه‌تی له په‌رله‌مانی كوردستان چیتان كردوه و رۆڵتان چی بوه؟ ده‌توانین بزانین چ گۆڕانێكتان له‌ناو په‌رله‌ماندا كرد و چ كاریگه‌ریه‌كتان هه‌بو له تێڕوانین و هوشیاری خه‌ڵك بۆ په‌رله‌مان؟
د.په‌ریهان قوبلای: به‌ڕای من ئه‌وه باشتره خه‌ڵكی ته‌قیمی ئه‌دای ئێمه بكات، به تێڕوانینی من له ماوه‌ی ئه‌و دو ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ باقی هاوڕێكانم كاری باشمان كردوه، به‌ڵام له‌دوای روداوه‌كانی حه‌ڤده‌ی شوبات كه په‌رله‌مان متمانه‌ی به‌خشی به حكومه‌ت، كه حكومه‌تیش تێوه‌گلابو له قه‌مع و شاردنه‌وه‌ی تۆمه‌تبارانی ئه‌و روداوانه ئیتر شه‌رعیه‌تی په‌رله‌مان بو به مایه‌ی پرسیار، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی پێش حه‌ڤده‌ی شوبات بكه‌ی ناتوانین ئه‌وه ئینكار بكه‌ین كه رۆڵی ره‌قابی و ته‌شریعی په‌رله‌مان باش نه‌بو، چونكه ده‌سه‌ڵات هی زۆرینه بو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵوێستی باشمان هه‌بو له گۆڕان، توانیمان بۆ خه‌ڵكی ئه‌وه رون بكه‌ینه‌وه ئه‌بێت په‌رله‌مان چۆن بێت؟ ئه‌وه‌مان ده‌رخست كه بۆ ماوه‌ی 17 ساڵ په‌رله‌مان به‌بێ ئۆپۆزیسۆن ده‌زگایه‌كی سست بوه و چالاك نه‌بوه، بۆ خه‌ڵكمان رونكرده‌وه كه بودجه تائێستا چی بوه؟ شه‌فافیه‌ت چیه؟ فه‌سادی ئیداری و مالی چیه كه بڵاوبۆته‌وه به هه‌مو جومگه‌كانی ژیانی خه‌ڵكدا؟ توانیمان خه‌ته‌ری مه‌سڵحه‌تی حیزبی به‌رته‌سك بۆ خه‌ڵكی رون بكه‌ینه‌وه. به‌هۆی معاره‌زه و هه‌روه‌ها به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه حكومه‌ت وه‌ك جارن بێ منه‌ت نه‌بو به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی، به‌تایبه‌تی له خه‌ده‌ماتدا هه‌رچه‌نده تائێستا نوقسانی زۆرمان ماوه. هه‌روه‌ها توانیمان خه‌ڵك زیاتر هوشیار بكه‌ینه‌وه له خه‌ته‌ری ته‌داخولی حیزب له كاروباری پێشمه‌رگه و ئاسایش‌دا، هه‌روه‌ها خه‌ته‌ری ته‌عتیم و شاردنه‌وه‌ی داهاتی سامانه سروشتیه‌كان و ناشه‌فافیه‌ت له سیاسه‌تی نه‌وت و غاز. چه‌ندین پرۆژه یاسامان پێشكه‌ش كرد، بۆ نمونه من وه‌ك پزیشكێك پرۆژه یاسای بیمه‌ی ته‌ندروستیم پێشكه‌ش كرد، كه به‌شێك بو له به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕان توانیم 45 ئیمزای بۆ كۆبكه‌مه‌وه، به‌گشتی شتمان زۆر كردوه، به‌ڵام به‌ده‌ر نه‌بوین له هه‌ڵه، چونكه ئینسان ئیش بكات هه‌ڵه‌ش ده‌كات.
سبه‌ی: دو ساڵ كاركردن له په‌رله‌مانی كوردستان چی به تۆ به‌خشی؟ یان بڵێین له‌دیدی تۆوه په‌رله‌مان چۆن ده‌زگایه‌كه له كاتێكدا ده‌ستت له‌كاركێشاوه‌ته‌وه و ئاماده نه‌بویت چیدی ئه‌ندامی ئه‌و په‌رله‌مانه بیت؟
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێروانینی من په‌رله‌مان له دوای حه‌ڤده‌ی شوبات رۆڵێ ته‌شریعی و ره‌قابی خۆی به ته‌واوی له‌ده‌ست دا، به‌ته‌واوی بو به پاشكۆی دو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌وه‌ی كه له رونكردنه‌وه‌كه‌دا باسمان كردوه، ته‌نها یاساكانی ئه‌وان جێبه‌جێ ده‌كاو هه‌مو كه‌موكورتی و تاوانه‌كان كه خراوه‌ته پاڵ حكومه‌ت چاویان لێ ده‌پۆشێ. بێجگه له‌وه په‌رله‌مان داتا‌و زانیاریه‌كان له خه‌ڵكی كوردستان ده‌شارێته‌وه كه په‌یوه‌ندی به فه‌ساده‌وه هه‌یه، بۆ نمونه به‌درێژایی دو ساڵ یه‌ك راپۆرتی چاودێری دارایی نه‌كه‌وته به‌ر ده‌ستمان هه‌رچه‌ند ده‌یان جار داوامان كرد، به‌ڵام بێ سود بو. رۆڵی ته‌شریعی نه‌ماوه له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نی بڕیاری خۆی نیه، ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی بڕیار له‌سه‌ر یاساكان بدا ئینجا په‌رله‌مان به‌رگی ته‌شریعی بۆ ده‌پۆشێت. په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تی له ده‌ست داوه، چونكه نه‌یتوانی كار بكا بۆ پاراستنی ژیان و ئه‌منی خه‌ڵك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی حكومه‌ت مولزه‌م بكا بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری 17 خاڵییه‌كه‌ی خۆی هه‌روه‌ها بۆ راپێچكردنی تۆمه‌تباران بۆ دادگا.
سبه‌ی: ئه‌و هۆكارانه‌ی ئێوه له راگه‌یاندراوه‌كاتاندا باستان كردوه بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌تان به‌ته‌نها ئێوه هه‌ستان پێكردوه یان ئه‌م تێڕوانینه لای په‌رله‌مانتارنی تریش هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌ی بۆ ئه‌وان ده‌ست له‌كارناكێشنه‌وه؟
د.په‌ریهان قوبلای: له‌وه ده‌چێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره لای هاوكاره‌كانی ترم بێت، له‌وه ده‌چێ ئه‌وانیش تێڕوانینی خۆیان هه‌بێت بۆ سه‌رخستنی په‌یام و به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕان، هه‌روه‌ها بۆ ته‌فعیلكردنی روڵی په‌رله‌مان، به‌تێڕوانینی من له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه‌م كه ده‌ستمان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه په‌رله‌مان شكستی هێناوه، نه‌یتوانیوه ئه‌ركی خۆی وه‌ك ده‌زگای نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ئه‌نجام بدا، دوا شت كه بۆمان مابو قسه‌كردن بو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌ویشیان سانسۆر كرد، چونكه دوگمه‌ی مایكرۆفۆنه‌كانمان كه قسه‌مان پێده‌كرد لای سه‌رۆكی په‌رله‌مان بو زۆرجار كه قسه‌مان ئه‌كرد ئه‌و ئه‌یكوژانه‌وه ئیتر ده‌نگمان ده‌رنه‌ئه‌چو.
سبه‌ی: له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئێوه ئێستا دو را هه‌یه؛ یه‌كه‌میان كه هه‌ڵوێستی خه‌ڵكه به‌گشتی ده‌ستخۆشیتان لێده‌كا و به‌هه‌ڵوێستێكی شیاوی ده‌زانن، به‌تایبه‌ت ئه‌وه یه‌كه‌مجاره په‌رله‌مانتار بڵێت خانه‌نشینم قبوڵ نیه، رای دوه‌میان كه رای زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتار و موچه به‌رزه‌كانه پێیانوایه ئه‌وه‌ی ئێوه موزایه‌ده‌یه، به‌راست ئه‌مه‌ی ئێوه هه‌ڵوێسته به‌رامبه‌ر ناكارایی په‌رله‌مان یان موزایه‌ده‌یه؟
د.په‌ریهان قوبلای: وه‌ڵامه‌كه له‌ناو پرسیاره‌كه‌ی خۆتدایه، به‌شێكی زۆر له ئه‌وانه‌ی مه‌سڵه‌حه‌تیان له‌گه‌ڵ موچه‌ی به‌رز و موچه‌ی ته‌قاعودی ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌یه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێمه‌یان پێ خراپه، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له ناعه‌داله‌تی و هه‌روه‌ها له دزین و له ناشه‌فافیه‌ت له بودجه‌دا زه‌ره‌ریان كردوه ته‌ئیدی ئێمه ئه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها مه‌سڵه‌حه‌تیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه عه‌داله‌ت له موچه‌دا هه‌بێت، ئێمه وه‌عدمان به خه‌ڵك دا كار بكه‌ین بۆ نه‌هێشتنی ناعه‌داله‌تی كه زۆرجار ئه‌و ناعه‌داله‌تییه په‌یوه‌ندیی به سیستمی موچه و ته‌قاعودییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئێمه راستگۆ ده‌رناچین ئه‌گه‌ر له پێش هه‌مو كه‌س به‌سه‌ر خۆمان ته‌نفیزی نه‌كه‌ین، ئینجا موزایه‌ده شتێكی جیاوازه له مه‌وقیف، موزایه‌ده به‌س قسه‌یه، به‌ڵام مه‌وقیف به عه‌مه‌لییه، من له جه‌نابت ئه‌پرسم ئایا ئێمه ته‌نها قسه‌ی موجه‌ره‌د و شیعارمان به‌رزكرده‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ته‌قاعودی ئه‌ندام په‌رله‌مان یان موباده‌ره‌مان به عه‌مه‌لی پێشكه‌ش كرد؟ ئێمه به‌لامانه‌وه ئاساییه هه‌ندێ كه‌س دژی ئێمه بن، چونكه ئێمه به‌م هه‌ڵوێسته به‌شیكی زۆری خاوه‌ن موچه به‌رزه‌كانمان ئیرحاج كردوه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه ئه‌وانه‌ی گه‌یشتونه‌ته ته‌مه‌نی یاسایی خۆیان ته‌قاعود بكرێن، به‌ڵام من زۆر خۆشحاڵم هه‌رچی كه‌س ئه‌بینم یان با بڵێم زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌ستخۆشیمان لێئه‌كات، حه‌تتا له حیزبه‌كانی تریش، به‌ڵام به راستی ئه‌بێ ده‌سخۆشی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكه‌ن نه‌ك ئێمه، چونكه ئه‌مه به‌رنامه‌و وه‌عدی ئینتخابی گۆڕانه نه‌ك ئێمه به‌ته‌نها، من ئه‌م چه‌ند رۆژه ئه‌وه‌م ئیحساس كرد كه خه‌ڵكی لای ئێمه زۆریان پێ سه‌یره ئه‌گه‌ر سیاسیه‌كان راستگۆ بن له‌گه‌ڵ وه‌عدی ئینتخابیدا، چونكه هه‌ر ئه‌وه‌یان بینیوه كه سیاسیه‌كان وه‌عد ئه‌ده‌ن و ته‌نفیزی ناكه‌ن ئیتر پێیان سه‌یره ئێمه وه‌عدی خۆمان ته‌نفیز ئه‌كه‌ین، من ئومێده‌وارم هه‌مو گۆڕانخوازێك به‌و ئیتجاهه ئیش بكا، ئینشائه‌ڵڵا هه‌ر واش ئه‌بێت به‌نیسبه‌ت هاوكاره‌كانی ترمانه‌وه.
سبه‌ی: ئێوه ئه‌گه‌ر له په‌رله‌ماندا بمانایه‌ته‌وه چیتان پێده‌كرا؟ یان ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه ده‌توانن چی بگۆڕن له وه‌ها په‌رله‌مانێكدا؟
د.په‌ریهان قوبلای: په‌رله‌مان به رای من به‌و حاڵه‌ی كه ئێستا تیایه‌تی ناتوانێ نوێنه‌رایه‌تی داواكانی خه‌ڵك بكا، ناتوانێ چاره‌سه‌ری ئه‌و ئه‌زمه سیاسیه قوڵه بكا، ناتوانێ چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌مو گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تییه بكا، ئێمه په‌رله‌مانمان ئه‌وێ نه‌ك ده‌زگای بێ‌سود كه ساڵانه پاره‌یه‌كی زۆری بۆ ته‌رخان ئه‌كرێ بۆ موچه و ئیمتیاز و خانه‌نشینی كه بوه به بار به‌سه‌ر میزانیه‌ی گشتییه‌وه، من پێم وایه په‌رله‌مان وه‌كو زۆربه‌ی ده‌زگاكانی تری ئه‌م هه‌رێمی كوردستانه بوه‌ته شوێنی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی، به‌ڵام ئه‌وه‌ت له‌بیر نه‌چێت كه من و هاوڕێكانم بۆیه ره‌خنه له په‌رله‌مان ئه‌گرین له‌به‌ر ئه‌وه نیه كه ئێمه بڕوامان به په‌رله‌مان نیه، به‌ڵكو بڕوامان به‌م جۆره په‌رله‌مانه نیه، له ئێستاشدا هه‌روه‌ها له داهاتودا كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه ببینه خاوه‌نی په‌رله‌مانێك كه به فیعلی بێت نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه.
سبه‌ی: كۆتا پرسیارمان ئه‌وه‌یه ئێوه پرۆژه‌یه‌كتان پێشكه‌شكرد بۆ نه‌هێشتنی خانه‌نشینی ئه‌و پرۆژه‌یه چی به‌سه‌ر دێت، پێتوایه په‌رله‌مانتاره هاوڕێكانتان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه كار بكه‌ن بۆ نه‌هێشتنی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتار؟
د.په‌ریهان قوبلای: ئه‌و پرۆژه‌یه‌مان ئێستا لای به‌ڕێز سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕانه، ئومێدمان وایه هه‌مو خوشك و براكانمان له فراكسیۆن ئیمزای له‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه پێویستی به زیاتر له 10 ئیمزا هه‌یه بۆئه‌وه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكرێ، به‌ڵام من چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م هه‌ر 35 ئه‌ندامه‌كه‌ی موعاره‌زه ئیمزای له‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌روه‌ها هیوادارم كاری زیاتر له‌سه‌ر ته‌عدیلی موچه و خانه‌نشینی بكه‌ن، هیوادارم هه‌ر هه‌مویان سه‌ركه‌وتو بن له ئه‌دای كاری په‌رله‌ماندا، چونكه من ئه‌و ماوه‌یه له‌گه‌ڵیان بوم و رێزم هه‌یه بۆ هه‌مویان.
|