توركیا‌و چه‌كداره كورده‌كانی، جه‌نگێكی كۆتایی نههاتو
رۆژنامه‌ی ئیكۆنۆمیست
له ئینگلیزییه‌وه: سبه‌ی
جه‌نگی درێژخایه‌نی توركیا له‌دژی جوداییخوازه كورده‌كان جارێكی تر له‌هه‌ڵكشاندایه
ئایا پێویسته توركهكانو كورده‌كان به‌یه‌كه‌وه بژین؟ وه‌ڵامه‌كه له‌لایه‌ن زۆرێك له‌و كوردانه‌ی توركیا كه قه‌ناعه‌تیان پێی نییه ماوه‌یه‌كی دورودرێژه نه‌خێره. شاڵاوێكی توند له‌لایه‌ن چه‌كداره جوداییخوازه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له‌ساڵی 1984ه‌وه به‌سه‌ختی ده‌ستیپێكردوه. له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی دواییدا په‌كه‌كه هێرشه‌كانی چڕتركردوه‌ته‌وه، ده‌یان سه‌ربازی توركی له‌ناوچه‌ی زۆرینه‌ی كوردی باشوری خۆرهه‌ڵات كوشتوه، له 20ی حوزه‌یران له‌میانی هه‌ڵمه‌تێكی كورده‌كاندا له‌نزیك شارۆچكه‌ی چوكورجه 6 سه‌ربازی تورك كوژران‌و لانیكه‌م 15ی تریش برینداربون.
به‌ڵام ئێستا ژماره‌یه‌ك لهتوركهكان كهتادێت زۆرتر ده‌بن پرسیارده‌كه‌ن لهباشیی پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ كورده‌كان كه‌ژماره‌یان به 14 ملیۆن كه‌س له‌و وڵاته‌دا ده‌خه‌مڵێنرێت. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئیستانبول گه‌وره‌ترین شاری كورده له‌جیهان یان هه‌ندێك له‌و پارێزگایانه‌ی كورده‌كان داوای ده‌كه‌ن دانیشتوانه‌كانیان له روی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه تێكه‌ڵن. له‌میانی گفتوگۆ تهلهفزیۆنییهكانو له‌ڕێی وێبلاگهكانهوه پشتیوانی له‌و بۆچونه‌ی كورده‌كان پێویستیان به ریگای خۆیاندا بڕۆن له‌زیادبوندایه. ئونور شاهین كه سه‌رۆكایه‌تی ژوری كشتوكاڵی پارێزگای ئوردوی سه‌ر ده‌ریای ره‌ش ده‌كات ده‌ڵێت: هاوكاره خاوه‌ن رهزوباخهكانی چیتر ئه‌و كوردانه‌یان ناوێت كه له‌وه‌رزی به‌روبومدا كۆچده‌كه‌ن بۆئه‌وێ بۆئه‌وه‌ی به‌ربومی بادهمهكانیان بۆ لێبكه‌نه‌وه.
له‌هه‌مان كاتدا، شاڵاوی سه‌ربازی له‌دژی په‌كه‌كه چڕتر ده‌بێته‌وه. پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی میانڕه‌وی ئیسلامی (ئاكه‌په) كه له 2002ه‌وه حوكمڕانی توركیا ده‌كات، پلانی هه‌یه بۆ جێگیركردنی هێزێكی پرۆفیشناڵ به‌درێژایی سنوره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق، كه په‌كه‌كه له‌وێ په‌ناگه‌یان هه‌یه. هه‌ندێك ده‌ترسن له‌گه‌ڕانه‌وه بۆ پێشێلكارییه‌كانی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان، ئه‌و كاته‌ی 3هه‌زار گوندی كورد به‌زۆر چۆڵكرانو هه‌زاران كورد زیندانی كران، كوژران‌و بێسه‌روشوێنكران.
له‌ڕێی سنوره‌وه، هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باره‌گا شاخاوییه‌كانی په‌كه‌كه له‌باكوری عێراق له‌زیادبوندایه. ئه‌مه‌ریكا به‌پێدانی زانیاری ههواڵگریو فراوانكردنی ئه‌و بواره ئاسمانییه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌كاری ده‌هێنن، هاوكاری ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه‌ریكییه‌كان نیگه‌رانن له‌زیادبونی داواكاری دوژمنانه‌ی توركیا له‌كورده‌كانی عێراق بۆئه‌وه‌ی پتر له 200 چه‌كداریان رادهستبكهنهوه كه چه‌ند سهركردهیهكیانی تێدایه. ئه‌و شته‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان نایانه‌وێت بیبینین، له‌كاتێكدا له‌عێراق ده‌كشێنه‌وه، جه‌نگه له‌نێوان توركیا‌و كورده‌كانی عێراقدا.
ئه‌م شته ئه‌زمونێكی زۆر جیاوازه له‌وه‌ی ساڵی رابوردو ئاكه‌په به ئاشكرا "كرانه‌وه"ی به روی كورد راگه‌یاند. ئاشتی له‌گه‌ڵ كورده‌كانی عێراق كردوه‌و كونسوڵخانه‌یه‌كی له‌هه‌ولێری پایتهختیاندا كردوه‌ته‌وه. له‌ناو خۆیشدا، وابڕیاربو هه‌ندێك چاكسازیی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی به‌مه‌به‌ستی قایلكردنی په‌كه‌كه بهچهكدانان بكرێت، دوای بڕیاری ئاگربڕی یه‌كلایه‌نه‌ی په‌كه‌كه كه له‌مانگی نیساندا راگه‌یه‌نرا به‌ڵام ئه‌وانه به‌ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كران. به‌ڵكو زه‌مینه‌ی كراوه نه‌ما دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی 34 چه‌كداری په‌كه‌كه بۆ توركیا له‌ناو عێراقه‌وه له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابوردودا. ده‌بوایه ژماره‌یه‌كی تریش وایان بكردایه به‌ڵام گروپه‌كه بهگهشتێكیان له باشوری خۆرهه‌ڵات به جلوبه‌رگی گه‌ریلاوه كه سه‌ركه‌وتنیان راده‌گه‌یاند، شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی گشتیان دروستكرد. له‌وه‌ڵامدا حكومه‌ت ده‌ستیكرد به‌ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی پارتی ئاشتی‌و دیموكراتی (به‌ده‌په‌ی) كوردی‌و تۆمه‌تباری ده‌كردن به‌وه‌ی سه‌ربه په‌كه‌كه‌ن. نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی گه‌ڕانه‌وه درانه دادگا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بون په‌شیمانی ده‌ربڕن، ده كه‌سیان ئێستا له‌زینداندان. مانگی رابوردو په‌كه‌كه ده‌ستیكرده‌وه به‌چالاكی دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاگربڕ.
هه‌ندێك ده‌نگ به‌گه‌رمی داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ئاشتی ده‌كه‌ن. گروپێك له رۆشنبیرانی تورك داوایه‌كی ره‌سمیان داوه به‌حكومه‌ت له‌باره‌ی گۆڕینی ماده‌یه‌كی جێی مشتومڕی ده‌ستور كه‌پێی وایه هه‌مو هاوڵاتیانی توركیا توركن. سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كی ئاكه‌په پێشنیازی كردوه هه‌مو پیاوێكی تورك ژنی دوه‌می كورد بێت. ئه‌وانی تر ده‌ڵێن پێویسته ئاكه‌په گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌كه‌كه‌ی ده‌ستگیركراو، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لاندا بكات. سه‌ره‌ڕای 11 ساڵ زیندانی ئینفرادی لهگرتوخانهیهكی دورگه‌یه‌كی نزیك ئیستانبول، به‌ڕێز ئۆجه‌لان دڵسۆزی چهكدارهكانیو خۆشه‌ویستی ملیۆنان كوردی له‌ده‌ستنه‌داوه.
له راستیدا، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه باسی لێوه‌ده‌كرێت، گریمانه‌ی ئهوهلهئارادایه ده‌زگا ئهمنییهكانو ئه‌ندامانی هه‌واڵگری گفتوگۆی نهێنییان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجه‌لاندا ئه‌نجامدابێت. موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ی په‌كه‌كه له‌باكوری عێراق ده‌ڵێت، گروپه‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داراندا بكه‌ن نه‌ك له‌گه‌ڵ خێوهكانداو ئه‌م هه‌فته‌یه پێشنیازی ئاگربڕێكی یه‌كلایه‌نه‌ی كرد. به‌ڵام له‌كاتێكدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی مانگی ته‌موز نزیكتر ده‌بێته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ناخوازێت به‌گفتوگۆی كراوه له‌گه‌ڵ گروپێكدا كه له‌لایه‌ن توركیا‌و هاوپه‌یمانه خۆرئاواییهكانیهوه به‌تیرۆریست داده‌نرێت، نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان له‌خۆی توڕه‌بكات. له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌كو به‌ڕێز ئه‌ردۆگان ده‌زانێت ده‌ستبه‌رداربونی له‌چاكسازیی له‌پێناو جه‌نگدا ته‌نیا مه‌چه‌كی نه‌یاره‌كانی له‌ناو سوپادا به‌هێزده‌كات. ئه‌و وه‌كو په‌ندێكی كۆنی توركی ده‌ڵێت، داره گواوییهكهی له‌هه‌ردو سه‌رییه‌وه گرتوه.
سه‌رچاوه:ئیكۆنۆمیست