فاروق جەمیل: پێویستە داوکاری گشتی سەربەخۆو بێلایەن بێت
ئا: عیسا خدر
وه‌زیری پێشووی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فاروق جه‌میل بۆ رۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌سه‌ر بارودۆخی پێشوو ئێستای وه‌زاره‌تی داد‌و ئه‌نجومه‌نی دادوهریو داواكاری گشتی ده‌دوێت.
ئاوێنه: به‌رێزت هه‌ردوو سهردهمهكهت بینیوه كاتێك كه قه‌زا سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی داد بووه، كاتێكیش كه جیابۆته‌وه، ئایا له‌كام دۆخدا قه‌زا زیاتر باڵا دهستو سه‌ربه‌خۆ بووه؟
فاروق جه‌میل: ناتوانم بڵێم قه‌زا ئه‌و كاته‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی داد بووه، یان ئێستا كه جیابۆته‌وه باشتره، چونكه ئه‌و كاته خۆم وه‌زیری داد بوومه‌و به‌رپرسیاریه‌تیم هه‌بووه. به‌ڵام خۆم به‌شداریم كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كه قه‌زا له‌وه‌زاره‌تی داد جیاواز بێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه كه قه‌زا سه‌ربه‌خۆ بێت‌و په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌ڵاتی قه‌زاییه‌وه نه‌مێنێت. هه‌روه‌ها ده‌توانم بڵێم فه‌رقێكی كردووه به تایبه‌تی له‌مه‌سائیلی دامه‌زراندنی حاكم، كه ئێستا كۆمه‌ڵێك حاكم دامه‌زران شتێكی باشبوو چونكه تاقیكردنه‌وه‌ی تێدابوو. ده‌ست تێوه‌ردان له‌به‌رێوه‌بردنی قه‌زا له‌لایه‌ن به‌رپرسی ئێستا نه‌ختێك كه‌متره، به‌ڵام هێشتا له‌ئاستی ئه‌و تموحاتانه نییه.
ئاوێنه: هه‌موو سیسته‌مێكی سیاسی پێكهاتووه له‌په‌رله‌مان‌و حكومهتو دادگا، ده‌مه‌وێت بپرسم بوونی وه‌زاره‌تێك به ناوی وه‌زاره‌تی داد له‌چوارچێوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه‌متر ناكاته‌وه وه‌كو وه‌زاره‌تێك له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی تر سه‌یر ناكرێت؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه كهلێپێچینهوه له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان بكات؟
فاروق جه‌میل: بێگومان ئه‌مه شتێكه له‌هه‌موو دونیا ده‌كرێت، یه‌ك له‌كۆڵه‌گه‌كانی دیموكراسیه‌ت‌و چه‌سپاندنی قانون په‌یوه‌ندی به‌مه‌وه هه‌یه، جیابونه‌وه‌ی قه‌زا له‌وه‌زاره‌تی داد مانای ئه‌وه‌نییه كه وه‌زاره‌تی داد ده‌سه‌ڵاتی كه‌م ببێته‌وه، ده‌سه‌ڵات یه‌عنی خزمه‌تكردن پێموایه وه‌زاره‌تی داد ئێستاش ده‌توانێت كاره‌كانی بكات، چونكه كۆمه‌ڵێك جیهازی زۆر گرنگی هه‌یه سه‌ر به وه‌زاره‌تی داده، بۆ نمونه جیهازی داواكاری گشتی ئێستاش سه‌ر به وه‌زاره‌تی داده، هه‌رچه‌نده ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام جیهازی داواكاری گشتی ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت‌و جیابكرێته‌وه له‌وه‌زاره‌تی داد، ئه‌و كاته‌ی كه وه‌زیری داد بووم خۆم هه‌وڵمداوه، هه‌روه‌ها هانی داواكاری گشتیداوه كه پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه جیهازێكی سه‌ربه‌خۆ، پرۆژهكهشم نارد بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خهواندیانو كاریان پێنه‌كرد. به‌مدواییه‌ش كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار پرۆژه‌یه‌كیان پێشكه‌شكرد كه جیهازی داواكاری گشتی له‌وه‌زاره‌تی داد جیابێته‌وه‌و ببێته جیهازێكی سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌رهه‌ندێك ئیعتباراتی سیاسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یان رهفزكرد! من وه‌ك پیاوێكی قانونی پێموایه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو په‌رله‌مانی كوردستان كردیان ده‌بوایه ئه‌و پرۆژه به باشی دیراسه بكهنو جیهازی داواكاری گشتیش به جیهازێكی سه‌ربه‌خۆ كاره‌كانیان بكه‌ن.
له‌هه‌مان كاتتدا وه‌زاره‌تی داد‌و ئه‌نجومه‌نی شورا سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی داده ئه‌گه‌ر بێت‌و بكه‌وێته سه‌ر سكه‌ی خۆی‌و كار بكات له‌هه‌ره جیهازه گرنگه‌كانه، دواتر تاپۆی گشتی كه هه‌موو موڵكی خه‌ڵك‌و ده‌وڵه‌ت لهتاپۆیهو سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی داده، هه‌ندێك لهدامو ده‌زگای ته‌نفیزی هه‌یه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی داده بۆیه ئێستاش وه‌زاره‌تی داد وه‌زاره‌تێكی فراوانه كه ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی لێ جیابۆته‌وه مانای ئه‌وه نییه وه‌زاره‌تی داد بچوكراوهتهوه.
ئاوێنه: باست له‌پرۆژه‌یه‌ك كرد كه پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كابینه‌ی پێنجه‌مت كردووه، به‌ڵام پرۆژه‌كه كاری پێنه‌كرا، تۆ هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
فاروق جه‌میل: پرۆژه‌كه‌یان هه‌ر بۆ په‌رله‌مانیشیان نه‌نارد، به‌ڵام دوایی كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار پرۆژه‌یه‌كیان پێشكه‌شكرد سه‌باره‌ت به جیهازی داواكاری گشتی كه ببێته جیهازێكی سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام په‌رله‌مانی كوردستان رهفزییان كرد، ئینجا هۆكاره‌كه چییه! په‌رله‌مانی كوردستان خۆیان ده‌زانن! ئه‌گه‌رنا پێویسته داواكاری گشتی جیهازێكی سهربهخۆو بێلایه‌ن بێت.
ئاوێنه: باشه كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری جیابۆوه بۆ داواكاری گشتی جیا نه‌بۆوه؟ ئایا مانه‌وه‌ی داواكاری گشتی له‌ژێر ركێفی وه‌زاره‌تی داد رۆڵ‌و ده‌سه‌ڵاتی كه‌متر ناكاته‌وه؟
فاروق جه‌میل: داواكاری گشتی كاتی خۆشی جیهازێكی سه‌ربه‌خۆ بوو سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی قه‌زا نه‌بوو، ته‌نها بۆ هه‌ندێك مه‌سائیلی ئیداری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی قه‌زا بوو، سه‌رۆكی داواكاری گشتیش له‌ئه‌نجومه‌نی قه‌زا مناقه‌شه كرا‌و داوامان كرد ببێته ئه‌ندام له‌ئه‌نجومه‌نی قه‌زا ئێستاش ئه‌ندامه له‌ئه‌نجومه‌نی قه‌زا.
ئاوێنه: ئایا وه‌زیر ده‌توانێت ته‌داخولی ئیش‌و كاره‌كانیان بكات؟
فاروق جه‌میل: ته‌نها له‌ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به وه‌زاره‌ته، به‌ڵام بۆ ئیش‌و كاره‌كانیان ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بن‌و وه‌زیر مافی نییه ته‌داخولی ئیش‌و كاره‌كانیان بكات. واته ئه‌و ئیش‌و كاره‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌نجومه‌نی قه‌زاییه‌وه هه‌بێتن.
ئاوێنه: مه‌حكه‌مه‌ی ئیداری بۆ خۆی دادگایه‌كه وه‌ك هه‌موو دادگاكانی تر بۆ خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی داد؟ ئایا به‌م كاره ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆیانه كار بكات؟
فاروق جه‌میل: مه‌حكه‌مه‌ی ئیداری به‌شێكه له‌ئه‌نجومه‌نی شورا، ئه‌نجومه‌نی شوراش سه‌ر به وه‌زاره‌تی داده، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌حكه‌مه‌ی ئیداری ئیش‌و كاره‌كانیان زیاتر ئیداره‌ی پێوه هه‌یه، بۆیه هیچ كێشه نییه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی داد بێت، چونكه ئیش‌و كاره‌كانیان به‌پێی قانونی ئه‌نجومه‌نی شورا كه دیاریكردووه مه‌حاكمی ئیدارییه، هه‌رچه‌نده رۆژنامه‌كه‌تان له‌ژماره (232) رۆژی 13/7 لهراپۆرتێك ئاماژه به‌وه‌كراوه كه له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی نوێ دامه‌زراوه، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه به‌ڵكو له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی پێنجه‌م مه‌حكه‌مه‌ی ئیداری دامه‌زراوه‌و خۆم فه‌رمانی ئیداری حاكمهكانم ده‌ركرد به یارمه‌تی ئه‌نجومه‌نی قه‌زا، ده‌سه‌ڵاتی مه‌حكه‌مه‌ی ئیداریش دیاره یه‌كێك له‌و مه‌سه‌لانه ئه‌و بریارو فه‌رمانه ئیدارییانه‌ی به‌نسبه‌ت فه‌رمانبه‌ر ده‌رده‌چێت لهدامو ده‌زگانی ده‌وڵه‌ت ئه‌و مه‌حكه‌مه‌یه ده‌توانن ئیعتراز بگرێت كه ئه‌و بریارانه له‌گه‌ڵ قانون ناگونجێت. دواتر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی، هه‌روه‌ها داواكردنی ره‌فزكردنه‌وه‌ی بریاری ئیداریی، له‌لایه‌كیتر ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌مه‌سه‌له‌یه‌كی ئیداری زه‌ره‌ری لێكه‌وت ده‌توانێت داوای قه‌ره‌بوو بكات به واسته‌ی ئه‌و مه‌حكه‌مه‌یه، ئه‌و مه‌سه‌لانه زیاتر مه‌سه‌له‌ی ئیدارین بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌ر به وه‌زاره‌تی دادیش بێت كێشه‌یه‌ك نییه.
ئاوێنه:ده‌توانین بڵێین به‌سه‌ربه‌خۆیانه ده‌سه‌ڵات به‌كارده‌هێنن؟
فاروق جه‌میل: به‌ڵێ، حاكم ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت، كه‌سیش ناتوانێت ته‌داخول لهئیشو كاری بكات.
ئاوێنه: به‌بۆچوونی به‌رێزت تاچه‌ند ته‌داخولاتی حیزبی هه‌یه؟
فاروق جه‌میل: پێموایه وه‌ختی خۆی هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا باشتره. یان بڵێین ئێستا وه‌كو پار نییه‌و پاریش وه‌كو پێرار نییه، به‌هیواین باشتریش بێت.
ئاوێنه: ئایا بۆچی په‌یمانگای قه‌زایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی داده؟ بۆ سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری نییه؟ ئایا كه سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته ئه‌مه ده‌رفه‌تێك نییه بۆ ته‌داخولی حیزبی؟ واته له‌رێگای وه‌زاره‌ته‌وه حیزب خه‌ڵك پێشنیار بكات بۆ په‌یمانگاكه؟
فاروق جه‌میل: كاتی خۆی موناقه‌شه‌یه‌كی زۆر كرا له‌په‌رله‌مان، په‌یمانگاكه له‌به‌رئه‌وه‌ی شتێكی ئه‌كادیمییه وه‌كو كۆلیژێك وایه‌و مه‌سائیلی ئیداری زۆر پێوه په‌یوه‌سته. دووه‌میش ئه‌وه نییه بۆ دامه‌زراندنی حاكم‌و یاریده‌ده‌ری داواكاری گشتی، ئه‌وه ده‌ورات ده‌كاته‌وه بۆ فهرمانبهریو دام‌و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌گه‌ر سه‌ر به وه‌زاره‌تی دادیش بێت كێشه‌یه‌ك نییه. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌رده‌چن لهپهیمانگایه ته‌نها ئه‌و په‌یمانگایه ئیش‌و كاری ئه‌وه‌یه ئه‌وانه پێده‌گه‌ینێت، به‌ڵام كه دهرچوونو دامه‌زران له‌وانه‌یه ئه‌نجومه‌نی قه‌زاو داواكاری گشتی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به وهزارهتو په‌یمانگاكه نییه.
ئاوێنه: به‌ڵام پێتوانییه حیزب ته‌داخول بكات‌و خه‌ڵكی خۆی دابنێت له‌په‌یمانگاكه؟
فاروق جه‌میل: ناتوانم قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌بكه‌م، قانونه‌كه‌ی ده‌رچووه‌و كه وه‌زیریش بووم خهریكیش بووین به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی په‌یمانگاكه دابنێن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی قه‌زایی، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی كابینه‌ی نوێ هاته گۆڕێ‌و كاره‌كه ماوه‌و ئێستاش نازانم هۆكار چییه ئه‌و كاره ناكه‌وێته گه‌ڕ، ئه‌گه‌رنا هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌و قانونه‌كه هه‌یه‌و پێویسته په‌یمانگاكه بكرێته‌وه، بۆیه ناتوانم له‌ئێستاوه بڕیاربده‌م ته‌داخولاتی حیزبی ده‌بێت، یان نابێت. ئومێده‌وارم كه كرایه‌وه به‌پێی مه‌رجه‌كانی قانونی خه‌ڵك وه‌ربگیرێت.
ئاوێنه: بۆچی ئه‌م په‌یمانگایه تاكو ئێستا نه‌كراوه‌ته‌وه؟
فاروق جه‌میل: كه‌مته‌رخه‌می له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داد‌و ئه‌نجومه‌نی قه‌زاو حكومه‌ت هه‌موویان ئه‌و به‌رپرسیارێتیان ده‌كه‌وێته سه‌ر شان كه تاكو ئێستا دواكه‌وتووه‌و پێویستیشه به زووترین كات بیكه‌ینه‌وه، چونكه په‌یمانگای قه‌زایی زۆر زۆر گرنگه.
ئاوێنه: ئیش‌و كاره‌كانی وه‌زاره‌تی داد چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت، ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی خۆت وه‌زیر بوویت‌و ئێستا؟
فاروق جه‌میل: ناتوانم ئیش‌و كاره‌كانی ئێستا‌و ئه‌و كات به‌راورد بكه‌م، چونكه خۆم وه‌زیری داد بووم له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی پێنجه‌م، به‌ڵام ده‌توانن له‌و كه‌سانه بپرسن كه له‌ناو وه‌زاره‌ت كار ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: ساڵی رابردوو له سنوری پارێزگای سلێمانی دهستانكرد به جوڵاندنی راپۆرته‌كانی دیوانی چاودێری دارایی‌و چه‌ندان كه‌ستان دا به‌دادگا به‌هۆی ئه‌و راپۆرتانه‌وه، ده‌پرسم بۆچی ئه‌مه‌تان له هه‌ولێرو دهۆك نه‌كرد؟ ئایا گه‌نده‌ڵی له هه‌ولێرو دهۆك نییه؟
فاروق جه‌میل: ئه‌و مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندی به‌ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه هه‌بوو كه له ژێر ئیداره‌ی پێشووی سلێمانیدا بوو، بێگومان كۆمه‌ڵێك كێشه هه‌بوو به‌ره‌ئی منیش مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه دیوانی چاودێری دارایی له ناوچه‌ی سلێمانی كه پێشتر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی یه‌كێتی بوو، ده‌زگایه‌كی زۆر كارایه‌و شه‌وو رۆژ خه‌ریكه ته‌حقیقاتی خۆی دهكاتو ئیش‌و كاره‌كانی خۆی زۆر به رێكوپێكی ده‌كات. هه‌روه‌ها زۆر به‌ئازایانه گه‌نده‌ڵیه‌كان ئاشكرا ده‌كات. له‌م رۆژانه‌ش له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی رۆژنامه‌كه‌تان خوێنرایه‌وه، كۆمه‌ڵێك كێشه روویدا له نێوان چاودێری دارایی‌و ئه‌و دام‌و ده‌زگایانه‌ی پێشوو له سلێمانی هه‌بوون، ئاشكراكردنی ئه‌و گهندهڵیانهو كهمو كوڕییانه، جێگری سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئه‌و كاته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه یه‌كێتی بوو منی كرده نوێنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی كاره‌كان بكه‌م چاودێری دارایی هاوكارییان كردین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین. چه‌ند مانگێك من له‌م مه‌سه‌لانه كارم كرد‌و زۆر به‌باشیش به هاوكاری له گه‌ڵ برای به‌رێز كاك جه‌لالی سام ئاغا كه به‌راستی ئه‌م پیاوه جێگای رێزه پیاوێكی جریئهو توانی كۆمه‌لێك گه‌نده‌ڵی ئاشكرا بكات‌و توانی به ملیارههات دینار بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت بگێرته‌وه، به‌ڵام دواتر كابینه‌ی نوێ پێكهاتوو من له حكومه‌ت نه‌مام، كه له حكومه‌ت نه‌مام مانای وایه ئه‌م دهورهشم نامێنێت‌و به‌جێمهێشت.
ئاوێنه: باشه بۆچی به‌رێزت كارت له‌سه‌ر هه‌ولێرو دهۆك نه‌كرد وه‌كو سه‌رۆكی لێژنه‌كه‌و وه‌زیری داد؟
فاروق جه‌میل: ئه‌و جۆره كاره په‌یوه‌ندی به‌سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته‌وه هه‌بوو، چونكه ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی داد هیچ په‌یوه‌ندیمان به چاودێری دارایی‌و وه‌زاره‌تی دارایی نییه، به‌ڵام من یه‌ك شتم كرد لێژنهیهكم پێكهێنا له‌داواكاری گشتی دادگای ئاماده‌ی داواكاری گشتی ئه‌وانه‌ی كه ده‌مزانی كه‌سی به‌تواناو جریئنو ئیش ده‌كه‌ن، به‌سه‌رۆكایه‌تی یهكێكیانو چوار ئه‌ندامی تر ئه‌و لێژنه‌یه تایبه‌ت بوو بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی له دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئه‌و لێژنه‌یه چه‌ند شكوایهكیان تۆماركرد له سه‌ر هه‌ندێك دام‌و ده‌زگای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێرو سلێمانی، به‌ڵام دواتر من به‌جێمهێشت نازانم ئێستا چی به‌سه‌ر هاتووه.
ئاوێنه: ئه‌وه‌ی له سلێمانی كردتان بۆ له هه‌ولێرو دهۆكیش نه‌تان كرد؟ هیچ گه‌نده‌ڵیه‌ك هه‌بوو له هه‌ولێرو دهۆكیش ئاشكرا بكرێت؟
فاروق جه‌میل: ئه‌و لێژنه‌یه سه‌ر به داواكاری گشتییه هه‌ندێك شتیان كرد، به‌ڵام نازانم چی به‌سه‌ر هاتووه، چونكه من له‌و مهسئولیهتهدا نه‌مامه‌وه.
ئاوێنه: ئه‌و كاته‌ی به‌رێزت وه‌زیری داد بوویت تاچه‌ند ته‌داخولی حیزبی هه‌بوو بۆ كارهكانتانو ببێته هۆی راگرتنی كاره‌كانتان؟
فاروق جه‌میل: باوه‌ڕت هه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ی من له‌وه‌زاره‌ت بوومه ئه‌نواع ئه‌شكال كاغه‌زم بۆ هاتووه‌و ئه‌نواع ئه‌شكال خه‌ڵك‌و كاغه‌زی لایه‌نی سیاسیم بۆ هاتووه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خۆم نه‌مویستبێت نه‌مكردووه.
ئاوێنه: تۆ كه ئه‌مانه‌ت ره‌تكردۆته‌وه بۆته هۆی نیگه‌رانی حیزبێكی دیاریكراوه، یان لایه‌نێك؟
فاروق جه‌میل: به‌ڵێ، به‌ته‌ئكید به‌تایبه‌تی كابینه‌كه‌ی سه‌رده‌می من، كابینه‌ی پێكهاتنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌ر له‌نوێبوونه‌وه‌ی یه‌ك ئیداره، كه ئه‌و هه‌موو كێشانه‌ی له زه‌مانی دوو ئیداره هه‌بوو هه‌موو هاته ئه‌و كابینه نوێیه چاره‌سه‌ری وا ئاسان نه‌بوو.
Ji Awene