Ana içeriğe atla

له‌ 15-7 تاکو 22-7-2010 وه‌ زیاتر ئه‌و بابه‌ته‌نه‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌فته‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان،

له‌ 15-7 تاکو 22-7-2010 وه‌ زیاتر ئه‌و بابه‌ته‌نه‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌فته‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان،

کامپینی کوردستان نێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان که‌ له‌ ساڵی 2003 دا ده‌ستی پێکردووه‌ و له‌ 2005 دا کاۆتایی هات و نزیکه‌ی 6000 سه‌ش هه‌زار که‌س به‌شداری تێدا کردووه‌‌

نامه‌یه‌ک که‌ بۆ به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ 12-6-2006دا نێردراوه‌ و داوای ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی کراوه‌

بروسكه‌یه‌كی زۆر به‌په‌له ..‌ هه‌فته‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان 15/7/2010 تاوه‌كو 22/7/2010

(بۆ سه‌رجه‌م حزب و رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌ و سه‌نته‌ر و گروپه‌كان)

سڵاو و رێز:

به‌ڕێزان ئێمه‌ وه‌كو كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و رۆشنبیر و هاوڵاتی كورد له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، وا هه‌ست ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده‌وه‌ هه‌نگاوێكی جیدی نه‌هاوێژرێ بۆ دوا ئامانجی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه‌ (سه‌ربه‌خۆیی كوردستان) ه‌، گه‌وره‌ترین هه‌لی زێڕین له‌ كیسمان ده‌چێت. به‌ پێشكه‌وتنه‌ سیاسی و هاوكێشه‌ سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه‌ پێمان ده‌ڵێن كه‌ ئێستا كاتی وه‌دیهێنانی خه‌ونه‌ دێرینه‌كانی 2700 ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌، هاوكات له‌و كیانه‌ی كه‌ ئێستا هه‌مانه‌ به‌هۆی یه‌ك سه‌نگه‌ری لایه‌نه‌ عه‌ره‌به‌كان و پلانه‌كانیان وا خه‌ریكه‌ كورد ده‌خه‌نه‌ په‌راوێزه‌وه‌ و دیسانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ خشته‌مان ببه‌نه‌وه‌، به‌مه‌ش ئێمه‌ی كورد ته‌نها ده‌بینه‌وه‌ پاشكۆی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و (نه‌ته‌وه‌ی كورد بێ به‌ش ده‌كرێت له‌ ئازادی) . هاوكات ده‌ستدرێژیه‌كانی ئیران و توركیا به‌ بیانووی بوونی پژاك و په‌كه‌كه‌ له‌ سنوره‌كانه‌وه‌ به‌ پلانێكی (نه‌خشه‌ڕێژكراوی داگیركه‌ران) ده‌زانین كه‌ ده‌خوازن ئه‌م هێرشانه‌ وه‌كو كارتێك به‌كاربهێنن بۆ لاوازكردنی سه‌نگی كورد له‌ جیهان و عێراقدا.

بۆیه‌ ئه‌م بانگه‌واز و چالاكیه‌ له‌م كاته‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نین چونكه‌ جارێكی تر بارودووخی باشووری كوردستان خه‌ریكه‌ به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌ڕوات و عێراق سه‌ر له‌ نوێ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا و جیهانه‌وه‌ نه‌خشه‌یه‌كی تازه‌ بۆی داده‌نرێت. هاوكات ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و توركیا و ئێران و سوریا له‌ قه‌یرانێكی جیهانی گه‌وره‌دان. ئه‌گه‌ر كوردستان و ناوه‌نده‌كانی بڕیار وشیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكارایانه‌ نه‌كه‌ن ئه‌وه‌ دوور نییه‌رۆژه‌ ره‌شه‌كانی تری مێژووی رابردوومان خۆیان دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌. ئێمه‌ پێمان وایه‌ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان كێشه‌ی كورد له‌ جیهاندا به‌ره‌و پێش ده‌بات نه‌ك لاواز ده‌كات. ئه‌وه‌ بیرۆكه‌كانی ئۆتۆنۆمی و فێدارلی و لكاندنی پارچه‌كانی كوردستان به‌ عێراق، ئێران، توركیا و سوریاوه‌ دێن ڕێگا ده‌گرن له‌ به‌رده‌م به‌ده‌ستهێنانی هه‌تا (ئۆتۆنۆمی) ش بۆ كوردستان. پێمان وایه‌ كورد ده‌بێ ڕوو له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌ورپا و جیهان بكات له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ڕوو له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و تاران و به‌غدا و دیمه‌شق بكات. ئێمه‌ پێمان وایه‌ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان (ئۆتۆنۆمی و فێدرالی) گه‌ره‌نتی ده‌كات نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌. كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر هه‌تا ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد فێدرالیان بوێت ده‌بێ داوای سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی فێدڕالی به‌ده‌ست بێنن) .

هاوكات له‌گه‌ڵ بوونی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیه‌ گه‌ورانه‌ و ده‌رفه‌ته‌ زێڕینانه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ هاتۆته‌ پێشمان رۆشنبیران و ناوه‌نده‌ سیاسیه‌كان خۆیان به‌ سووك كردن و ته‌شهیركردنی یه‌كتر و شه‌ڕه‌ جنێو و كاری لاوه‌كیه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ ڕێڕه‌وی ململانێی كورد له‌ گه‌ڵ داگیركه‌رانیان لاوازكردوه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ داواكارین له‌ به‌ڕێزتان هاوده‌نگمان بن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ین له‌و هه‌فته‌یه‌ هه‌ر نووسه‌ر و رۆشنبیر و گروپ و رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌ و حزبێك هه‌ڵوێستی خۆی به‌ نووسین و كۆنفرانس و سیمینار و رێپێوان و چالاكی تر ده‌رببڕێت، تاوه‌كو سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی به‌ده‌نگ دێت، تاوه‌كو ته‌كانێك به‌ هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ین، و هاوكات میدیا ی كوردی و حزبه‌كان و ڕۆشه‌نبیران و نووسه‌ران و ڕۆژنامنووسان زیاتر خه‌رێكی كێشه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان بن نه‌ك شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی ناوخۆ و با شه‌قامی سیاسی كوردی به‌ ئاگا بێت و ده‌نگی كپكراومان به‌ گوێی هه‌موو دونیادا بچرپێنین. هه‌فته‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بۆ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵوێستی هه‌موو رۆشنبیران و گروپ و كۆمه‌ڵه‌ و رێكخراو و حزبه‌كان بۆ كۆمه‌ڵگای كوردی رۆن بێته‌وه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌ین. بۆیه‌ به‌ باشی ده‌زانین له‌ 15-7-2010 تاوه‌کو 22-7-2010 وه‌ك پڕۆژه‌ی هه‌فته‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نین و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌ین که‌ له‌و هه‌فته‌یه‌دا بویرانه‌ و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ قسه‌ی خۆتان هه‌بێت و غیره‌تێك بده‌ینه‌ به‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی.

بۆ به‌شداریت له‌و پڕۆژه‌یه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌:

hs.kurdistan@gmail.comئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

9647504632628

1.
عومه‌ر فارس عه‌زیز/ به‌رپرسی كوردستان نێت
2.
شێرزاد عومه‌ر مه‌حمود/ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئێوه‌
3.
هیشام ئاكره‌یی/ به‌رپرسی ئاژانسی نوچه‌یێن كوردستان (ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ)
4.
ئاسۆ بیاره‌یی/ نووسه‌ر و چالاكوانی سیاسی
5.
سه‌روت محه‌مه‌د/ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی گۆڤاری ئێوه‌
6.
شاخه‌وان عومه‌ر حه‌سه‌ن/ پسپۆڕی بواری IT
7.
فه‌رمان سالح/ سه‌رنووسه‌ری راپرێس
8.
سیروان گه‌ڕه‌شێخانی/ ئه‌دیب
9.
مسته‌فا ڕابه‌ر / وه‌رگێڕ
10.
هه‌ژار هه‌ورامی / نووسه‌ر
11.
نه‌به‌ز عزیز/ پسپۆڕی داتا كۆمه‌نیشه‌ن/ ئه‌وروپا
12.
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس سوید
13.
ئه‌حمه‌د عه‌لی پوور
14.
هەڤاڵ نەژاد - رۆژنامەوان و چالاکی کۆمەڵی مەدەنی
15.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود / نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس
16.
کاروان حه‌مه‌ تاته‌ / سکرتێری ده‌ست له‌کار کێشاوه‌ی خوێندکارانی کورد / سوید
17.
نامۆ کوردی / ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ژووری کوردستان یونایتد له‌ پاڵتاڵك
18.
هەڤاڵ نەژاد - رۆژنامەوان و چالاکی کۆمەڵی مەدەنی
19.
جه‌مال ناجاری / Voice of K urdistan Website
20.
به‌ختیار مام حه‌مید
21.
کاروان ئیبراهیم / یاسایی
22. هیوا شوانی / سەرنووسه‌ری سایتی کوردستانی گەورە
23.
ساقی بارزانی / به‌رپرسی سایتی کڵاوڕۆژنه‌
24.
ماهر عه‌لی / نوسه‌ر
25.
قادرزاده / سه‌رپه‌رێشتیاری ماڵپه ڕی قادرزاده
26.
ڕووناك شوانی / ڕۆژنامه‌نووس و چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ
27.
ڕێسان قاده‌ر
28.
ئامانج عه‌لی / به‌رپرسی ده‌زگای ڕادیۆ و تیڤی زه‌حمه‌تکێشان3
29.
ئاريان محةمةد سةرنووسةرى ئالآى ئازادى
30. هێرش شۆڕش / ڕۆژنامه‌نووس / به‌رپرسی هه‌واڵ و سیاسه‌ت له‌ ڕۆژنامه‌ی عاڵای ئازادی
31. سەعید کاکەیی / ڕاوێژکار لە بواری کێشە نێودەوڵەتیەکاندا و خوێندکاری دکتۆرا لەهەمان بواردا کەنەدا
32.
سەرکەوت عوسمان سەعید / بەرپرسی کۆبۆگرافی
33.
سه‌لمان كۆچه‌ری‌ / كارگێڕی‌ ده‌زگای‌ ستانده‌ر
34.
بێستون به‌رواری / چاودێری سیاسی
35.
به‌ختیار حه‌مه‌جان حه‌مه‌ عبدالقادر"ب مـــام حه‌مــــــید
36.
مسته‌فا خه‌لیل / به‌رپرسی ڕادیوێی 2000FM به‌شی کوردی له‌ ئوسترالیا
37.
ڕێبوار هه‌ژار / نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس
38.
ئامانج عه‌بدوڵا سوور / نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس
39.
ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین ئیسماعیل / رۆژنامه‌نووس
40.
ژیله‌مۆ عه‌زیز/ ساڵی سێهه‌می ئاکادمیای ڕۆژنامه‌نووسی / هۆڵه‌ندا
41.
عیسا بۆتانی - بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری راڤە
42.
حه‌مه‌به‌کر - هونه‌رمه‌ند / هۆڵه‌ندا
43.
شه‌مێران ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د / به‌ریتانیا
44.
بێستون به‌رواری:چاودێری سیاسی
45.
ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین ئیسماعیل / رۆژنامه‌نووس
46.
عیسا بۆتانی - بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری راڤە
47.
شه‌مێران ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د / به‌ریتانیا
48.
پشکۆ ئه‌مین / شتودگارد - ئه‌ڵمانیا
49.
ئازاد سندی / میدیاڤان
50.
بێكه‌س به‌رواری سیاسه‌تمه‌دار (ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی تروندهایم له‌ ناوه‌ڕاستی نه‌رویج له‌ سه‌ر لیستی پارتی سوسیالیستی چه‌پی نه‌رویج) ، نوسه‌ر، ماموستا
51.
فاروق که‌ریم
52.
سه‌نگاوی - کوڕی شه‌هید
53.

Yeni Yorum yaz

Bu alanın içeriği gizlenecek, genel görünümde yer almayacaktır.

Düz metin

CAPTCHA This question is for testing whether or not you are a human visitor and to prevent automated spam submissions.